ته‌ڵاق وه‌ك گرفتێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ..هۆكاره‌كه‌ی پیاوه‌ یان ئافره‌ت

ته‌ڵاق وه‌ك گرفتێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ..هۆكاره‌كه‌ی پیاوه‌ یان ئافره‌ت

له‌سه‌رده‌می ئه‌مڕۆماندا ژیانی مرۆڤایه‌تی زه‌مه‌ن له‌دوای زه‌مه‌ن وڕۆژدوای ڕۆژدوای ڕۆژ له‌هه‌ڵكشان و پێشڤه‌چوو ده‌ست له‌ ملمڵانێی ئه‌فراندن وه‌تازه‌گه‌یه‌ له‌تێكڕای مه‌یدانه جیاجیاكانی خۆشگوزه‌رانیدا.وه‌به‌ئه‌ندازه‌و ڕاده‌یه‌كی به‌رفره‌ش هه‌موو میلله‌ت ونه‌ته‌وه‌ فره‌ته‌رزه‌كانی گێتی شتێكان له‌م پڕۆسه‌یه‌ به‌ركوتووه‌ وه‌زۆرێك له‌ڕه‌فتارو دیارده‌ كۆنینه‌و ناشایسته‌ و ناژیاریه‌كانیان قه‌ڵاچۆكردووه‌و گرفت و چه‌ڵه‌مه‌ سیۆسۆلۆژیه‌كانیان به‌لوتكه‌ی چاره‌سازی گه‌یاندووه‌،به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا جیهان پێدڤیه‌ له‌كۆمه‌ڵێك دیارده‌و داب وده‌ستورو گرفتی كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌هه‌تا حاڵی حازر به‌ده‌ستیه‌وه‌ گیری خواردووه‌،لێی ڕزگار بكرێت،تاكو خۆشگوزه‌رانی ته‌واو ڕوو له‌كۆمه‌لگاكان بكات و خاڵی بن له‌دیارده‌ی لابه‌لاو چه‌ڵه‌مه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌كێك له‌و دیارده‌وه‌ گرفتانه‌ی كه‌جیهان به‌گشتی وكۆمه‌ڵگاكانی ڕۆژهه‌ڵاتی به‌تایبه‌تی ته‌نیوه‌ته‌وه‌ كرده‌ی(ته‌ڵاق).ته‌ڵاقدانی ئافره‌ت گرفت و چه‌ڵه‌مه‌یه‌كی كۆن وتازه‌یه‌،وه‌ك دیارده‌یه‌كی به‌ربڵاو مه‌حاڵه‌ هیچ گه‌ل وكۆمه‌ڵگایه‌ك هه‌بی كه‌ئه‌م دیارده‌یه‌ی تیادانه‌بێ،هه‌ڵبه‌ته‌ كۆمه‌ڵگای كورده‌واریش كه‌ پشكێكه‌ له‌كۆمه‌ڵگاكانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین ئه‌م دیارده‌یه‌ به‌زه‌قی تیادا هه‌ست پێده‌كرێت ونهۆ به‌سه‌دان بێوه‌ژن وژنی سه‌رگه‌ردان له‌ كۆمه‌ڵگاكه‌ماندا به‌رچاو ده‌كه‌ون كه‌له‌ئه‌نجامی نه‌گونجان له‌گه‌ڵ مێرده‌كانیان یاخود به‌هۆی شه‌رعیه‌وه‌ ته‌ڵاق دراون.
بێگومان فاكته‌ره‌كانی ڕوودانی ته‌ڵاق زۆرن،به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه‌ مه‌به‌ستمانه‌ هۆكاری سه‌ره‌كی ته‌ڵاق وهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێ به‌ندی هاوسه‌رێتی زیاتر له‌لایه‌ن پیاوه‌وه‌یه‌ یاخود ژنه‌كه‌ی،واتا كامیان گوناهبارن زیاتر له‌ ڕوودانی ته‌ڵاق؟ئێمه‌ ناڵێین ژیانی خێزانداری و هاوسه‌رێتی بێ گرفت وكێشه‌ نابێت،به‌ڵام ده‌بێ هه‌ركێشه‌یه‌ك ڕێگا چاره‌ی خۆی بۆدابنرێت وپێویسته‌ هه‌ردوو هاوسه‌ر عاقڵ مه‌ندانه ڕێگاچاره‌ی گونجاوی بۆبدۆزنه‌وه‌ وههۆشمه‌ندانه‌ بیر له‌ئاینده‌ی خۆیان ومنداڵه‌كانیان بكه‌نه‌وه‌.به‌ڵام مخابن زۆر كه‌ڕه‌ت هه‌ندێ له‌هاوسه‌ران به‌و ته‌رزه‌ تێنافیكرن وه‌بچووكترین قه‌یران وگرفتی خێزانی له‌قه‌باره‌ی خۆی گه‌وره‌تر ده‌كه‌نه‌وه‌و به‌ڕاده‌یه‌ك ده‌یگه‌یننه‌ ئاستێك كه‌ته‌واو باری خێزانیان ئه‌شێوێ،دیاره‌ هه‌ندێ جار خه‌تای یه‌كێك له‌هاوسه‌ره‌كانه‌ كه‌گرفته‌كه‌ ده‌گه‌یه‌نێته‌ ئه‌و ئاسته‌،یان زۆربه‌ی كه‌ڕه‌ت فاكته‌ره‌ ده‌ره‌كیه‌كانی وه‌ك قسه‌وقسه‌لۆكی خه‌ڵكی و بوختان هه‌ڵ ئه‌به‌ستن بۆیه‌كێك له‌ هاوسه‌ره‌كانی و گێڕانه‌وه‌ی لای ئه‌وه‌ی تریان.هه‌ندێ كه‌ره‌تی تر له‌م حاله‌ته‌دا چ دایك یان باوكی هه‌ردوولا خۆیان هه‌ڵده‌قورتێنن ولووت ده‌ژه‌ننه‌ ئه‌و جۆره‌ گرفتانه‌،دیاره‌ ئه‌مه‌ش نه‌ك ئاژاوه‌كه‌ چاره‌سه‌رناكات،به‌ڵكو په‌ره‌ی پێده‌دات تا ڕاده‌ی له‌یه‌ك جیابوونه‌وه‌و ته‌ڵاقدان،خۆباری ئابووری خێزانیش ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی ده‌بینێت له‌ ڕوودانی گرفت و ته‌ڵاقدان له‌م حاڵه‌ته‌شدا كه‌ خێزان باری ئابووری لاوازه‌ هه‌ندێ له‌ئافره‌تان به‌بێ له‌چاو گرتنی ئه‌و واقیعه‌ په‌ڵپی كڕینی زێروجلی گرانبه‌ها له‌مێرده‌كانیان نه‌كارن داخوازیه‌كانیان پراكتیزه‌ بكه‌ن ئه‌وا هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ركه‌سایه‌نی مێرده‌كانیان وڕابردوویان دێننه‌ پێش چاو به‌لاوازوته‌وه‌زه‌ل ناویان ده‌به‌ن وله‌ئاكامدا هه‌ردوولا تێكهه‌لده‌چن ده‌ره‌نجام كێشه‌كه‌ گه‌وره‌ ده‌بێت.یان ده‌بینین ژماره‌یه‌ك له‌پیاوان كاتێ نیاوازیان وایه‌ ژنێكی تربهێنن هه‌روا له‌خت وخۆڕا بیانوو به‌ژنه‌كانیان ده‌گرن وبایه‌خیان پێناده‌ن و ئاكام ته‌ڵاقیان ده‌ده‌ن خۆ زۆر جاریش فره‌ژنی واتا پیاوێك له‌ژنی زیاتری هه‌بێت له‌و حاڵه‌ته‌شدا ژنه‌كان گه‌ر له‌یه‌ك شوێندا ژیان بگوزه‌رێنن زه‌حمه‌ته‌،وله‌وانه‌یه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ك پێویست گرنگیان پێنادرێت یه‌كێك له‌ژنه‌كان داوای ته‌ڵاق بكه‌ن،دیاره‌ له‌مه‌شدا پیاو هۆكاره‌كه‌یه‌تی و خه‌تاباره‌ به‌بۆچوونی من زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كانی ته‌ڵاقدان جگه‌ له‌ فاكته‌ره‌ شه‌رعی و یاساییه‌كان.هۆكاره‌كه‌ی پیاو و كۆمه‌ڵه‌(هه‌لبه‌ته‌ پیاویش ساڵاری كۆمه‌ڵه‌)هه‌ندێ كه‌ڕه‌تیش ئافره‌ت گوناهبار،به‌ڵام له‌پڕۆسه‌ی ته‌ڵاقدا ته‌نها ئافره‌ت زیانمه‌نده‌،چونكه‌ ده‌كه‌وێته‌ ماڵه‌ باوان و ڕۆژانه‌ دووچاری چه‌ندین گرفت ده‌بێته‌وه‌ تیرو توانجی ته‌ڵاقدراو كوڕانی گه‌نج به‌لایاندا ناچن وبه‌سووكی سه‌یرده‌كرێن،به‌ڵام بۆپیاو مه‌سه‌له‌كه‌ به‌وته‌رزه‌ نییه‌و پاش ماوه‌یه‌ك ده‌چێ ژنێكی ترده‌هێنیو ته‌ڵاقدانی ژنه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خراپی له‌سه‌ر نابێت و وه‌ك ئافره‌ته‌كه‌ ژیانی نابێته‌ دۆزه‌خ وڕووبه‌ڕووی تیرو توانجی كۆمه‌ڵ نابێته‌وه‌. 

Top