دەستلەکارکێشانەوەی بەرپرسێکی ئەنجومەنی ئاسایشی ئیسرائیل

دەستلەکارکێشانەوەی بەرپرسێکی ئەنجومەنی ئاسایشی ئیسرائیل

 

بەرپرسی ئەمنی و پلاندانانی ستراتیژیی ئەنجوومەنی ئاسایشی ئیسرائیل دەستی لەکارکێشایەوە.

یۆرام هامۆ، سەرۆکی سیاسەتی ئەمنی و پلاندانانی ستراتیژی ئیسرائیل لە ئەنجومەنی ئاسایشی ناوخۆی ئەو وڵاتە دەستی لەکارکێشایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنی  « KAN »،جگە لەم پۆستە، یۆرام هامو بەرپرسی دۆسیەی "دوای جەنگ"ی غەززەیش بووە.

بەم پێیە، هامۆ بەهۆی نەبوونی سەرکەوتن لەسەر ئاستی سیاسی دەستی لەکارکێشاوەتەوە.

لەم هەواڵەدا هاتووە: چەند مانگێک لەمەوبەر هامو بە هۆکاری تایبەتی خۆی دەستلەکارکێشانەوەی ڕاگەیاند و ئەم دەستلەکارکێشانەوەیە پەیوەندی بە کاروباری دەوڵەتەوە نییە.

هەروەها ڕاگەیەندرا کە بەم نزیکانە پلانێک سەبارەت بە غەززە کە لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیدا گفتوگۆی لەسەر کرا، دەخرێتە بەردەم وەزیرانی بەرپرس لە کاروباری سیاسی و ئەمنی.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top