ئازێتا گۆرانی (پەیكەر) بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاودەكاتەوە

ئازێتا گۆرانی (پەیكەر) بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاودەكاتەوە

كچە گۆرانیبێژی كورد (ئازێتا لوقمان) بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بڵاوكردەوە .

دوای تەواو بوونی كارەكان و دوای ماوەیەك لە دواخستنی بڵاوكردنەوەی بە هۆی باردۆخی كوردستان بە تایبەت ڕۆژهەڵاتی كوردستان, بەڵام دواجار ئازێتا لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب گۆرانییە نوێیەكەی بەناوی(پەیكەر) بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە كە موسیزیان (شادمیر نامۆ) لەگەڵ دانانی ئاوازی بەرهەمەكە كاری میكس و ماستەرینگی گۆرانییەكەی ئەنجامداوە, هەروەها (مازیار فایەق) تێكستەكەی نووسیوەو (هەژار مەهابادی) كاری دیزاین و گرافیكی بۆ ڤیدیۆ كلیپی بەرهەمە ئەنجامداوە .

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top