بە وێنە..شیرین و حوسام حەبیب هاوسەرگیرییان كردەوە

بە وێنە..شیرین و حوسام حەبیب هاوسەرگیرییان كردەوە

دوای 10 مانگ لە جیابوونەوەیان, وە دوای بڵاوبوونەوەی چەند تۆمارێكی دەنگی لە میدیا و ڕۆژنامە عەرەبییەكان بە دەنگی باوكی حوسام حەبیب و بڵاوبوونەوەی چەند زانیارییەك دەربارەی كێشەو ناكۆكی نێوان شیرین عەبدولوەهاب و حوسام حەبیب, لە ئێستادا ئەم دوو ناودارە دووبارە گەڕانەوە بۆ لای یەكتر .

دوای كەمتر لە ساڵێك لە جیابوونەوەیان,خانمە گۆرانیبێژی میسری (شیرین عەبدولوەهاب) و گۆرانیبێژ و موسیزیانی میسری (حوسام حەبیب) دووبارە هاوسەرگیریان كرد و بۆ لای یەكتر گەڕانەوە .

بڵاوبوونەوەی وێنەو هەواڵی ئەم هاوسەرگیرییە, لە دوای ئەوە دێت كە شیرین لە میانی بەرنامەكەی ڕاگەیەندكار (عەمرو ئەدیب) ئاماژەی پێدا كە ئەو ئێستا باری تەندرووستی جێگیرە و هێشتا لە دەرمانەكانی بەردەوامە و چارەسەری دەروونی وەردەگرێت, هەروەها ڕایگەیاند كە كۆتایی بە كێشەو ناكۆكییەكانی نێوان خۆی براكەی هێناوە و لێی خۆش بووە, بەو پێیەی كە (محەمەد عەبدولوەهاب)ی برای لە كاتە سەختەكاندا لە نەخۆشخانە هاوكاری بووە و پاڵپشتی بووە .

هەر لە میانی ئەو دیدارەی, شیرین بە هەوادارنی ڕاگەیاند كە بە ئامادەبوونی كەسە نزیكەكانیان دووبارە هاوسەرگیری لەگەڵ حوسام حەبیب كردەوە .

لە دوای ئەم لێدوانەی, چەند وێنەو كورتە ڤیدیۆیەك دەربارەی دووبارە هاوسەرگیری شیرین عەبدولوەهاب و حوسام حەبیب لە ڕۆژنامەو میدیا عەرەبییەكان بڵاوبۆوە, كە ئەمەش بووە باسی گەرمی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان .

ئاسۆ كاكەیی

بە وێنە..شیرین و حوسام حەبیب هاوسەرگیرییان كردەوە
بە وێنە..شیرین و حوسام حەبیب هاوسەرگیرییان كردەوە
Top