جۆرج مایكل چی لە دوای خۆی جێهێشت

جۆرج مایكل چی لە دوای خۆی جێهێشت

چەند سەرچاوەیەكی نزیك لە ئەستێرەی و پادشای پۆپی بەریتانی كۆچكردوو (جۆرج مایكل) ڕایانگەیاند كە جۆرج مایكل لە دوای خۆی بڕی نزیكەی 100 ملیۆن دۆلاری بەجێهێشتووە، لە كاتێكدا هیچ هاوسەر و منداڵێكی نییە.

سەرچاوە هونەرییەكان پێشبینیی ئەوە دەكەن كە جۆرج مایكل لە وسیەتنامەكەیدا بەشێك لە پارەكانی بۆ (بلۆ بیلی) كچی خانمە گۆرانیبێژ (جیری هالویل) و چەند دەزگایەكی خێرخوازیی تایبەت بە منداڵان و چارەسەركردنی تووشبووانی نەخۆشی شێرپەنجە تەرخان كردبێت.

هەروەها بەشێكی پارەكانی بۆ خوشكەكانی میلانی و یۆدا و فادی فەوازی هاوڕێی و منداڵەكانی كوڕی مامی (ئەندرۆی)تەرخان كردبێت، لەبەر ئەوەی هیچ منداڵی نەبووە ئەو پارەیەی دەمینێتەوە و لە وەسیەتنامەكەیدا باسی نەكردوون، دەبێتە موڵكی ئەو منداڵانەی لە ژیانی خۆیدا پەروەردەی كردوون، ئەوانیش ڕۆمان و هارلی مۆن كیمب-ن.

 جۆرج مایكل كە بە یەكێك لە ئەستێرەكانی پۆپی جیهانی دادەنرێت و بە پادشای پۆپی بەریتانیا ناسراوە، ڕۆژی 25/12/2016 لە ئەنجامی لاوازبوونی دڵی لە تەمەنی 53 ساڵیدا لە ماڵەكەی خۆیدا كۆچی دوایی كرد.

سەرچاوە: گولولی

Top