لە شاری هەولێر..دینا ئاهەنگێكی گۆرانی ساز دەكات

لە شاری هەولێر..دینا ئاهەنگێكی گۆرانی ساز دەكات

خانمە گۆرانیبێژی كورد(دینا), سوپرایزێكی بە هەوادارانی ڕاگەیاند و لە شاری هەولێر كۆنسێرتێكی گۆرانی ساز دەكات .

بڕیارە ڕۆژی هەینی بەرواری 7/1/2022 لە (ماجدی مۆڵ)ی شاری هەولێر, دینا ئاهەنگێكی گۆرانی ساز بكات, لەم باریەوە دینا لەبەشی ستۆری لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەم ئاهەنگە ئاماژەی پێدا كە كاتژمێر 7ی ئێوارە ئاهەنگەكە بەڕێوە دەچێت و هاتن بۆ هەمووان دەبێت, هەروەها لەلایەن خۆشیانەوە (ماجدی مۆڵ) هەر لە ئەنستگرام ڕایانگەیاند كە ڕاكێشانی تیروپشك بۆ چەند دیارییەك بەڕێوە دەچێت .

لە شاری هەولێر..دینا ئاهەنگێكی گۆرانی ساز دەكات

شایەنی باسە, دینا كە خاوەنی چەند ئاڵبۆمێكی گۆرۆانی و ڤیدیۆ كلیپە, دوایین بەرهەمی بریتی بوو لە گۆرانی (تۆ بووی) كە بۆ ساڵی نوێی 2022 بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوی كردەوە .

ئاسۆ كاكەیی

Top