هونەرمەندان دەنگ بە كاندیدانی پارتی دیموكراتی كورستان دەدەن 2/2

هونەرمەندان دەنگ بە كاندیدانی پارتی دیموكراتی كورستان دەدەن 2/2

پارتی دیموكراتی كوردستان دەستی بە هەڵمەتەكانی هەڵبژاردن كردووە و كادر و ئەندامانی پارتی لەسەر ڕاسپاردەی جەنابی سەرۆك بارزانی، كە داوای كردووە بانگەشەكان بە ئارامی بەڕێوەبچن، دەستیان بە بانگەشەی هەڵبژاردن كردووە، بەڕێوەچوونی بانگەشەیەكی هێمن و دیموكراسییانە، وا دەكات هاووڵاتیان زیاتر لە كارنامە و بەرنامەی كاندیدەكانی پارتی تێبگەن و، لە ڕۆژی دەنگداندا بچنە سەر سندوقەكانی دەنگدان.

هونەرمەندان وەك چینێكی كاریگەری كۆمەڵگە، بەم شێوەیە باس لە گرنگیی بەشداریكرن لە هەڵبژاردن و، دەنگدان بە كاندیدانی پارتی دەكەن.

هونەرمەند سەیران ئەحمەد: دەنگ بەو كاندیدانە بدەن كە بەرگری لە مافەكانی كورد دەكەن لە بەغدا

هونەرمەندان دەنگ بە كاندیدانی پارتی دیموكراتی كورستان دەدەن 2/2

بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكانی عێراقدا زۆر گرنگە، چەندی نوێنەری كورد زیاد بێت، مافی كورد زیاتر بەدەست دێت و، زیاتر لە ئایندەی خۆمان و وڵاتمان دڵنیا دەبین، بۆیە من دەڵێم بەشداریكردن لە هەڵبژاردن زور گرنگە. بۆ ئەوەی ویژدانی خۆشمان ئاسوودە بكەین، دەبێ دەنگ بەو كاندیدە، یان ئەو حزبە بدەین كە شایەنی ئەو متمانەیەی ئێمەیە و، دەتوانێت مافەكانی گەلی كورد بپارێزێت و بەرگرییان لێ بكات، چونكە ئەم هەڵبژاردنە جیاوازە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و پێكهێنانی حكومەتی هەرێم، بەڵكو بۆ چەسپاندن و دەستخستنی مافەكانی گەلی كوردستانە لە بەغدا.

شاخەوان مستەفا: دەنگ بە لیستی پارتی دەدەین، چونكە تەنیا ئەو بە داكۆكیكاری هونەر و هونەرمەندان دەزانین

هونەرمەندان دەنگ بە كاندیدانی پارتی دیموكراتی كورستان دەدەن 2/2

لە پێناو پاراستنی هونەر و كولتوور و داهێنان لە سەرجەم بوارەكانی هونەردا، دەنگ بە لیستی پارتی دەدەین، چونكە تەنیا ئەو بە داكۆكیكاری هونەر و هونەرمەندان دەزانین.

بۆ دەستەبەركردنی مافەكانی كورد و داكۆكیكردن لە هونەر و زمان و كولتووری كوردی، ئێمە دەچینە سەر سەندووقەكانی دەنگدان و، كاندیدانی پارتی لە هەڵبژاردنی نوێنەرانی عێراقدا، وەك نوێنەری خۆمان لە بەغدا هەڵدەبژێرین و، گشت مافە ڕەواكانی میللەتەكەمان دەگێڕینەوە و، پڕۆسەی هەڵبژاردنیش بە باشترین ڕێگەی دیموكراسی دەزانین، تا بتوانین بەرگری لە زمان و هونەری خۆمان بكەین.

هونەرمەندی شێوەكار غازی شینە: پارتی لەهەر شوێنێك بێت، خزمەتگوزاری و ئاشتیی كۆمەڵایەتی و شارستانی بەرەو پێش دەچێت

هونەرمەندان دەنگ بە كاندیدانی پارتی دیموكراتی كورستان دەدەن 2/2

پارتی دیموكراتی كوردستان حزبێكی ١٠٠٪ خاكی و هەڵقوڵاوی ناخی جەماوەرە و، تێكۆشانی بۆ بەدەستهێنانی مافەكانی كورد و كوردستانە، لە هەر پارچەیەكی كوردستانیش پێویست بێت، پارتی هاوكار و یارمەتیدەرە بۆ بەرەو پێشچوونی دۆزی كورد، لە ناوخۆش هەر شوێنێك پارتی لێبێت، خزمەتگوزاری و ئاشتیی كۆمەڵایەتی و شارستانی بەرەوپێش دەچێت، پارتی هیچ كات سازشی لەسەر خاك و كەرامەتی كورد و كوردستان نەكردووە و، شۆڕشێكی گەورە و دەریایەك خوێنی لە پێناو كەركووكی دڵی كوردستاندا داناوە،لەم هەڵبژاردنەشدا بۆ ئەوەی پارتی هێزی یەكەم بێت و، داكۆكی لە مافی گشت چین و توێژەكان و هونەر و داهێنان بكات، دەنگی خۆمان بە كاندیدانی پارتی دەدەین.

Top