سكارلێت جۆهانسۆن سكاڵا لە دژی دیزنی تۆماردەكات

سكارلێت جۆهانسۆن سكاڵا لە دژی دیزنی تۆماردەكات

خانمە ئەكتەری دیاری هۆڵیوود(سكارلێت جۆهانسۆن) سكاڵای یاسایی لە بەرامبەر بە (دیزنی) تۆمار دەكات .

(سكارلێت جۆهانسۆن) كە یەكێكە لە پاڵەوانانی مارڤڵ, هۆكاری كێشەكەی لەگەڵ كۆمپانیای(دیزنی) بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە ئەم لایەنە دوای بەشداریكردنی لە فیلمی(black widow) هەڵدەستێت بە نمایشكردنی فیلمەكە لە ماڵپەڕی دیزنی پڵەس, هەروەها سكارلێت جۆهانسۆن دەڵێت كە دیزنی ڕەچاوی مەرج و خاڵەكانی نێو گرێبەستەكەی نەكردووە لە بڵاوكردنەوەی فیلمەكەی كە لەوكاتەدا سینەما ڕۆڵێكی بەرچاوی هەبوو .

بەڵام كۆمپانیای (دیزنی) وەڵامی دەداتەوەو دەڵێت كە لەم سكاڵا یاساییە هیچ بیانوویەك نییە .

بەپێی ماڵپەڕی (CNN)بڵاوكراوەتەوە كە زۆر جار ئەستێرە دیارەكانی هۆڵیوود كاتێك بەشداری لە فیلمێكدا دەكەن جگە لەو پارەیەی كە لە بەرامبەر كارە سینەماییەكە وەریدەگرن پارەیەكی دیكەش هەیە كە بریتییە لە ڕێژەیەك لە داهاتی پلیتە فرۆشراوەكان بۆ بینینی فیلمەكە لە هۆڵی سینەماكاندا, لەم بارەیەوە (فرانگ بالوتا) دەڵێت كە كێشەكان پەیوەندی بە پارەو داهاتەوە هەیەو نمایشكردنی ئەم فیلمە لە سینەمادا ڕێژەیەك لە داهاتی پلیتەكان بۆ (سكارلیت جۆهانسون) دەگەڕێتەوە, هەروەها گوتی كە لەم بارودۆخەدا نمایشكردنی فیلمەكە لە ماڵپەڕێكی ئەلیكترۆنی (دیزنی پڵەس) سكارلیت جۆهانسۆن بێبەش دەبێت لەو بڕە پارەیەو لە ئێستادا جۆهانسۆن لە هەوڵدایە تاوەكو ئەو پارەیە بەدەست بهێنێتەوە .

ئاسۆ كاكەیی

Top