كتێبی (كۆبەرهەمی شانۆیی تەڵعەت سامان) بڵاودەكرێتەوە
سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان- لقی هەولێر مەراسیمی ناساندن و بڵاوكردنەوەی كتێبی (كۆبەرهەمی شانۆیی تەڵعەت سامان) ڕێكدەخات .
ئەم كتێبە كە لە ئامادەكردنی (فەرەیدون سامان)ەو بریتییە لە كۆی بەرهەمە شانۆییەكانی دەرهێنەرو هونەرمەندی كۆچكردوو (تەڵعەت سامان), بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە 14/6/2021 كاتژمێر 6ی ئێوارە لە باخچەی سەندیكای هونەرمەندان-كۆشكی هونەر لە شاری هەولێر, مەراسیمی ناساندن و بڵاوكردنەوەی ئەم كتێبە بەڕێوەبچێت .
ئاسۆ كاكەیی