فوئاد حسێن: سه‌ردانییه‌كه‌ی ئه‌ردۆگان بۆ هه‌ولێر مێژوویی و گرنگه
نووسینگه‌ی گه‌وره مه‌رجه‌عی شیعه له عێراق عه‌لی سیستانی دووپات ده‌كاته‌وه سبه‌ی دووشه‌ممه سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان به سه‌ردانێكی فه‌رمی ده‌گاته عێراق.
به گوێره‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی دانراوه سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له یه‌كه‌م رۆژی سه‌ردانییه‌كه‌دا سبه‌ی دووشه‌ممه چاوی به هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆك كۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی و سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی ده‌كه‌وێت، پاشانیش به‌ر نامه‌ی سه‌ردانییه‌كه‌ی بۆ نه‌جه‌ف ده‌گوازێته‌وه‌و چاوی به گه‌وره مه‌رجه‌عی شیعه له عێراق عه‌لی سیستانی ده‌كه‌وێت.
له‌مباره‌یه‌وه په‌رله‌مانتاری كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان مه‌حمود عوسمان به دووریزانی له میانی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوانیان سیستانی داوا له ئه‌ردۆگان بكات ته‌ده‌خول له پرسی كه‌ركوك بكات.
له‌لای خۆشییه‌وه سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان فوئاد حسێن له لێدوانێكی بۆ شه‌رقولئه‌وسه‌ت رایگه‌یاند دوای ته‌واو بوونی به‌رنامه‌ی سه‌ردانیه‌كه‌ی بۆ به‌غداو نه‌جه‌ف ئه‌ردۆگان له رێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ده‌گاته هه‌رێمی كوردستان و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێم مسعود بارزانی پێشوازی لێده‌كرێت. ئه‌و سهردانییهشی به گرنگ و مێژوویی وه‌سف كرد چونكه یه‌كه‌م سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیایه بۆ هه‌رێمی كوردستان، روونیشی كرده‌وه ئه‌ردۆگان و سه‌رۆك بارزانی تاوتوێی چه‌ند پرس و ته‌وه‌رێكی په‌یوه‌ندار به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا و ناوچه‌كه‌و له ناویشیاندا پرسی سنووری نێوان توركیا‌و هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنامه مۆركراوه‌كانی نێوان توركیا‌و عێراق و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی ئابووری و كۆمهلاَیهتی ده‌كه‌ن.
له سه‌رێكی دیكه‌وه ئاژانسی ئه‌نازۆڵی توركی بلاَویكردهوه ئه‌ردۆگان له میانی سه‌ردانییه‌كه‌ی بۆ هه‌ولێر به‌شداری ده‌كات له كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌ی توركیا له هه‌رێمی كوردستان و به‌شداریكردنی له رێوره‌سمی كردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێری نێوده‌وڵه‌تی.