سەرۆك بارزانی خۆشحاڵی خۆی بۆ بریاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقی فیدراڵ دەربری

سەرۆك بارزانی خۆشحاڵی خۆی بۆ بریاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقی فیدراڵ دەربری

بە ناوی خوای مەزن و دلۆڤان

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقی فیدراڵ لە كۆبوونەوەی ئەمرۆی خۆیدا و لە سەر پێشنیاری هەموو لیستە كوردستانیەكان ، بە تێكرای دەنگ بڕیاریدا ئەو كارەساتەی كە رۆژی 16/3/1988 بەسەر خەڵكی شاری هەڵەبجە هات جینۆسایدە.

ئێمە وێرای خۆشحاڵی دەربڕین بە دەرچوونی ئەو بڕیارە ، سوپاسی هەموو كوتلەكانی ناو ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقی فیدراڵ دەكەم و دەستخۆشیش لە هەموو لیستە كوردستانییەكان دەكەم كە پێكەوە پرۆژە بڕیارەكەیان پێشكەش بە ئەنجومەنی ناوبراو كردبوو ، هیواخوازم كە زۆر بە وردی ئەو بڕیارە بێتە دیراسەكردن و ئەگەر و چۆنیەتی قەرەبووكردنەوەی قوربانیانی كارەساتەكە دیاری بكرێن بە مەبەستی كەمكردنەوەی ئێش و ئازاریان.


مسعود بارزانی
17/3/2011
Top