پارێزگاری كه‌ركووك: هه‌نگاو نراوه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نیا خه‌ڵكی كه‌ركووك له‌سه‌رژمێری گشتیدا له سه‌ر شاره‌كه تۆماربكرێن.
هه‌ولێر _ سامان
پارێزگاری كه‌ركووك رایگه‌یاند هه‌موو جۆره رێوشوێنێك گیراوه‌ته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نیا خه‌ڵكی ره‌سه‌نی كه‌ركووك له سه‌رژمێری گشتیدا ناونووس بكرێن.
عهبدوڵرِهحمان مسته‌فا پارێزگاری كه‌ركووك له لێدوانێكیدا به سایتی ( گولاَن میدیا)ی راگه‌یاند\" هه‌موو جۆره رێوشوێنێك گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رژمێری ته‌نیا خه‌ڵكی ره‌سه‌نی شاری كه‌ركووك له رۆژی سه‌رژمێری گشتی دا تۆمار بكرێن\"".
روونیشیكرده‌وه\"" بۆیه رێگا ناده‌ین هیچ هاوولاَتیهكی پارێزگاكانی باشوورء ناوهرِاستی عێراق به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی وه‌كو ئاواره له شاره‌كه ده‌ژین له سه‌ر پارێزگای كه‌ركووك هه‌ژمار بكرێن، بۆیه ته‌نیا هاوولاَتیانی ره‌سه‌نی شاره‌كه تۆمار ده‌كرێن\"".
وتیشی\"" هه‌نگاو نراوه بۆ ئه‌وه‌ی رێگری بكرێت له كاتی سه‌رژمێری گشتیدا خه‌ڵكی پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق كه ئێستا له شاره‌كه نیشته‌جێن له سه‌ر پارێزگای كه‌ركووك هه‌ژمار نه‌كرێن\"".
"