سه‌رۆكی كوردستان و ماليكى تاوتووێی قه‌یرانی سیاسیی عێراق و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق ده‌كه‌ن
هه‌ولێر _ سامان
له شاری هه‌ولێر بهرێزمسعود بارزانی سه‌رۆكی كوردستان و نوری مالیكی سه‌رۆكی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا تاوتوێۆی قه‌یرانی سیاسیی و پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراقیان كردووه.
نیوهرِۆی ئهمرِۆ یه‌كشه‌ممه دوای كۆبونه‌وه‌یان، له شاری هه‌ولێر كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی بۆ هه‌ریه‌ك له بهرِێزان مسعود بارزانی سه‌رۆكی كوردستان و نوری مالیكی سه‌رۆكی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا سازكرا.
سه‌ره‌تاى مسعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له وته‌یه‌كیدا وتی\" هاتنى نورى مالكى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بۆ هه‌رێمى كوردستان ،ههلیكى باشبوو بۆ گفتوۆكردن سه‌باره‌ت به بارودۆخى عێراق و داوا هه‌واڵه‌كان بۆ گه‌یشتن به‌رێكه‌وتن بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى عێراق ، ده‌توانم بڵێم گفتوگۆكان دۆستانهبوون و له‌سه‌ر ئه‌وه رێكهوتنین كه ههوڵهوكانمان چرِ بكه‌ینه‌وه بۆده‌ربازبوون له‌و قه‌یرانه به زوترین كات.
دواتر سه‌رۆكی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا نورى مالیكى رایگه‌یاند\"" ئێمه په‌یوه‌ندییه‌كى درێژى مێژویی له‌نێوانماندا هه‌یه ، كه ده‌گه‌رێته‌وه بۆسه‌رده‌مى خه‌بات و تێكۆشان دژى دیكتاتۆریه‌ت ، هاوكات دهمانهوىَ ئه‌و په‌یوه‌ندیانه به‌رده‌وام بێت بۆ خزمه‌تى عێراق و به‌رنگاربونه‌وه‌ى ههرِهشهكان كه دهیانهوىَ ولاَت له‌سه‌ر رِێگاى راست لابه‌ن ، بۆیه ئه‌و سه‌ردانه‌مان بۆ ئه‌و قۆناغه زۆر پێویست بوو، كه قۆناغى پێكهێنانى حكومه‌ته، پێمانوایه هه‌موو لایه‌ك مافى به‌شداریكردنى له حكومه‌ت هه‌یه\"".
له وهلاَمی پرسیاری رۆژنامه‌نووسان سه‌رۆك بارزانی وتی\"" كه‌س ناتوانێت به‌ناوى من قسه بكات كه هیڵى سورمان بۆ جه‌نابیان هه‌بێت ، به‌ڵكو مالیكى براى ئێمه‌یه و هاوپه‌یمانمانه وئه‌و هه‌واڵه هیچ بنه‌مایه‌كى نییه\"".
روونیشیكرده‌وه\""كه‌س بۆی نییه بڵێت مادده‌ى 140 كاتى نه‌ماوه، به‌ڵكو ماده‌ى 140 كه ماده‌یه‌كى ده‌ستورییه، له ماوه‌ى سێ ساڵى رابردووش لێژنه‌یه‌ك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێكهاتبوو و بودجه‌ى بۆ دابین كرابوو ، له‌ماوه‌ى داهاتوش به‌رده‌وام ده‌بیت له جێبه‌جێ كردنى به‌نده‌كانى تر‌ى ئه‌و ماده ده‌ستوره ، ، روونیشكرده‌وه :هه‌ندێك گیروگرفتى ته‌كنیكى هه‌یه وه‌ك مه‌سه‌له‌ى سه‌رژمێرى كه برِیاره له‌مانى 10ى ئه‌مسال ئه‌نجام ده‌درێت، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ى په‌یوه‌ندیان به دیاریكردنى سنورى كه‌ركوكه‌وه هه‌یه،
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" ئه‌وانه‌ى ده‌ڵێن ده‌ستور به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كى نوسراوێكه كه‌س پابه‌ندى نابێت، ئه‌وانه دهیانهوىَ عێراق به‌ره‌و قۆناغێكى خراپ ببه‌ن، بۆیه ئه‌گه‌ر ده‌ستور جێبه‌جێ نه‌كرێت و پابه‌ندى نه‌بین كه‌سمان دواررۆژمان نابێت، پێویسته له‌سه‌ر هه‌موومان پابه‌ندى ئه‌و ده‌ستوره بین چونكه زۆرینه‌ى خه‌ڵكى عێراق ده‌نگیان بۆ داوه ، چونكه هه‌رچه‌نده ئێمه جیاوازى مان هه‌بێت بهلاَم نابێت پابه‌ندى ده‌ستور نه‌بین، هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر چه‌ند كه‌س و گروپێك له وه‌زاره‌تێك یان له شوێنێك هه‌وڵبده‌ن سیاسه‌ت رژێمى له‌ناوچووى به‌عس پیاده بكات ، بهلاَم ئێمه رووبه‌روى ده‌بینه‌وه ، چونكه ئه‌م قۆناغه فۆناغى سه‌قامگیرى ولاَته و رێگا به‌كه‌س نادین، عێراق بۆ دواوه بگه‌رێنێته‌وه.
له باره‌ی بارودۆخی ته‌ناهیی عێراق مالیكی رایگه‌یاند\"" هه‌رچه‌نده رووداوه‌كان به‌رده‌وامن و قوربانیه‌كان زۆرن ، بهلاَم ئه‌وان تانوانن ره‌وشه‌كه بگهرێنهى پێشوو ، كه پێشتر عێراقیان بۆ چه‌ند گروپێكى تیرۆرستى دابه‌شكردبوو ، به‌ڵكو ئێمه له رووبهروبونهوهیان به‌رده‌وام ده‌بین\"".
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا سه‌رۆك بارزانی رایگه‌یاند\""هاتنى نورى مالكى هه‌نگاوێكى گرنگه بۆ بهروپێشچوونى گفتوگۆكان و پێموابیه له‌مه‌وداو گفتوگۆكان جددى تر ده‌بێت و زیاتر ده‌چینه نێو وورده‌كارى مه‌سه‌له‌كان\"".
له باره‌ی وهلاَمێكی پرسیاری په‌یامنێری سایتی (گولاَن میدیا) سه‌رۆك بارزانی وتی\"" ئێمه داواى هیچ شتێك ناكه‌ین كه له‌ده‌ره‌وه‌ى ده‌ستور بێت و له‌كاتى سه‌ردانى وهفدى كۆشكى سپى داواى له‌و جۆره‌یان نه‌كردووه كه ته‌نازول له پۆستى سه‌رۆك كۆمار بكه‌ین و ئێمه‌ش له‌سه‌ر داواى له‌و جۆره ره‌زامه‌ند نابین\"".
سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" ده‌ستور ده‌ڵى ده‌بێ ناوچه‌كه ئاسایی بكرێته‌وه و سه‌رژمێرى بكرێت ئینجائیستفتای بكرێت ، هه‌ر هه‌نگاوێك بۆ رێگه‌گرتن له و پرۆسه‌یه و دوباره‌كردنه‌وه‌ى بهعهربكردنهوهى كه‌ركوك ، پێچه‌وانه‌ى ده‌ستوره و ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ك قبوڵى ناكه‌ین\"".
له‌باره‌ى ده‌ستبه‌رداربوونى له پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران مالیكى وتی\"" مافى كه‌س نییه رێگرى له كه‌سێك بكات خۆى بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران كاندید بكات، پاشان راسته لیستى ده‌وڵه‌تى قانوون پابه‌نده بهكانیدهكهى خۆى و هه‌ر وه‌ك چۆن لایه‌نه‌كانى تریش پابه‌ندن بهكانیدهكهى خۆیان ، بۆیه خۆكاندیدكردن بۆ هه‌ر پۆستێك مافێكى كراوه‌یه بۆ هه‌موو عێراقیه‌ك كه مه‌رجه‌كانى تێدابێت و پێچه‌وانه‌ى ده‌ستور و یاسا نه‌بێت و من به‌كارێكى ئاسایی ده‌زانم\"".
"