په‌رله‌مانتارێكی كورد: له‌گه‌رِی داهاتووی دانووستانه‌كان شاندی كوردی داوای مۆركردنی به‌ڵێننامه‌ی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 له‌ كوتله‌كان ده‌كات

په‌رله‌مانتارێكی كورد: له‌گه‌رِی داهاتووی دانووستانه‌كان شاندی كوردی داوای مۆركردنی به‌ڵێننامه‌ی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 له‌ كوتله‌كان ده‌كات
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا په‌رله‌مانتار سه‌ر به‌كوتله‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی فه‌رهاد ره‌سوڵ دووپاتیكرده‌وه‌ له‌ گه‌رِی دووه‌می دانووستانه‌كانی شاندی كوتله‌ی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان له‌گه‌ڵ كوتله‌ عێراقییه‌كان شاندی كوردی داوای به‌ڵێننامه‌ له‌ كوتله‌كان ده‌كات بۆ جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140.

ره‌سوڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كورد ئاره‌زوو ناكات جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 دوابكه‌وێت وه‌كو ئه‌و جاره‌ی له‌ حكومه‌تی رابردوو جێبه‌جێكردنه‌كه‌ی دواخرا بۆیه‌ له‌گه‌رِی دووه‌می دانووستانه‌كان بۆ به‌ستنی هه‌ر هاوپه‌یمانییه‌تییه‌ك له‌گه‌ڵ كوتله‌ عێراقییه‌كان به‌جیدی داوای مۆركردنی به‌ڵێننامه‌ی جێبه‌جێكردنی ماده‌كه‌ ده‌كات.

ناوبراو جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 مافی شه‌رعی كورده‌ بۆیه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سازشی له‌سه‌ر ناكات.

جێی باسه‌ شاندی كوردی گه‌رِی یه‌كه‌می دانووستانه‌كانی سه‌باره‌ت به‌ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق له‌گه‌ڵ كوتله‌كان ته‌واو كردوو له‌ هه‌موو دانووستانه‌كانیشدا پێداگری له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 تایبه‌ت به‌ كه‌ركوك و ناوچه‌ جێ ناكۆكه‌كان ده‌كرده‌وه‌، واش برِیاره‌ له‌ چه‌ند رۆژی كه‌می داهاتوو بۆ گه‌رِی دووه‌می دانووستانه‌كان بگه‌رِێته‌وه‌ به‌غدا.
Top