حزبی به‌عس كۆنگره‌یه‌ك ده‌به‌ستێ بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو باڵه‌كه‌ی عیززه‌ت دوری و مه‌حه‌مه‌د یونس
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاشته‌وایی نێوان هه‌ردوو باڵی حزبی به‌عسی قه‌ده‌غه‌كراو مه‌حه‌مه‌د دلێمی ئاشكرایكرد جێگری پێشووی سه‌رۆكی عێراق عیززه‌ت دوری ره‌زامه‌ندی نیشانداوه له‌سه‌ر به‌ستنی كۆنگره‌ی هه‌ردووباڵه‌كه‌ی حزبی به‌عس بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی حزب.
دلێمی رایگه‌یاند عیززه‌ت دوری په‌یامێكی ئاراسته‌ی ته‌واوی رێكخستنه‌كانی حزبی به‌عس له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی عێراق كردووه بۆ به‌ستنی كۆنگره‌كه، له‌لای خۆشیانه‌وه رێكخستنه‌كانی حزبی به‌عسی قه‌ده‌غه‌كراو به ئیجابی وه‌لاَمی په‌یامه‌كه‌ی دوریان داوه‌ته‌وه‌و ئێستا له كاری دانانی میكانیزمی یه‌كخستنه‌وه‌ی هه‌ردوو باڵه‌كه‌ی عیززه‌ت دوری و مه‌حه‌مه‌د یونس ئه‌حمه‌دن به شێوه‌یه‌ك پۆستی جێگری ئه‌مین سرِی قوتری حزبی به‌عس بدرێته مه‌حه‌مه‌د یونس له میانی به‌ستنی كۆنگره‌كه‌تا ماوه‌ی ساڵێك دوای یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو باڵه‌كه‌ش.
پێشتر چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی به‌عسی نامه‌یه‌كیان ئاراسته‌ی مه‌حه‌مه‌د یونس كردبوو بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ باڵه‌كه‌ی دوری یه‌ك بگرن یونسیش به شێوه‌یه‌كی مه‌بده‌ئی به ئیجابی وه‌لاَمی نامه‌كه‌ی كه‌سایه‌تییه به‌عسییه‌كان دابۆوه به‌تایبه‌ت رازی ببوو چاوی به عیززه‌ت دوری بكه‌وێت.
جێی باسه دوای له سێداره‌دانی سه‌رۆكی عێراق سه‌دام حسێن لێژنه‌یه‌ك له سه‌ركردایه‌تی به‌عس كۆنگره‌یه‌كی به‌ست و تێیدا مه‌حه‌مه‌د یونسی به سه‌رۆكی نوێی حزبی به‌عس هه‌ڵبژارد، له به‌رامبه‌ریشدا عیززه‌ت دوری رازی نه‌بوو به كۆنگره‌كه‌و دانی به یونس دانه‌ناو 150 ئه‌ندامی كۆنگره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی برد كه به‌گشتی 350 ئه‌ندام به‌شداری كۆنگره‌كه‌یان كردبوو.
جێی باسه له دوای رووخانی رژێمی به‌عس له ساڵی 2003 به فه‌رمانی حاكمی ئه‌مه‌ریكی پۆل برێمه‌ر حزبی به‌عس قه‌ده‌غه‌كراو بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌سته‌ی ریشه‌كێشكردنی به‌عس دامه‌زرا بۆ دوورخستنه‌وه‌ی به‌عسییه‌كان له دام وده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت.