هێلانه‌ی شانازی سێیه‌مین به‌رهه‌می سه‌ركه‌وت تارۆیه به ئینگلیزی
هونه‌رمه‌ندی شانۆكار سه‌ركه‌وت تارۆ له‌درێژه‌ی كار‌و چالاكییه به‌رده‌وامه‌كانی سه‌رقاڵی كاركردن و نمایشكردنی مۆنۆدرامای ( Glory Nest ) هێلانه‌ی شانازییه كه له نووسین و ده‌رهێنانی خۆیه‌تی.
سه‌ركه‌وت مه‌جید تارۆ له لێدوانێكی تایبه‌تدا گوتی"مۆنۆدرامای ( Glory Nest ) هێلانه‌ی شانازی سێیه‌مین به‌رهه‌می نووسین و ده‌رهێنانمه به زمانی ئینگلیزی لێره‌وه سوپاسی خاتوو كه‌ی گه‌ردی و به‌رێز جه‌میل سه‌مین ده‌كه‌م كه‌له هه‌رسێ به‌رهه‌مه‌كاندا هاوكاری زمانه‌وانیان كردووم".
تارۆ گوتیشی"پێشتر كه به نواندن به‌شداریم له به‌رهه‌می شانۆیی و درامای په‌روه‌رده‌یی و فلیمی ئه‌مریكی ده‌كرد، بابه‌ته‌كان جیاواز بوون له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆزه‌ی ئێمه‌ی كورد بۆیه په‌نام برده به‌ر مۆنۆدراما بۆ ئه‌وه‌ی گوزارشت له دۆزی میلله‌ته‌كه‌مان بكه‌م و له ڕێی هه‌ندێ له لێكچوونه درامیه‌كانمان وه‌كوو شایه‌ر و به‌ییتخوانه‌كانی پێش ته‌كنه‌لۆجیا و كاره‌با كه به بۆچوونی من تا ڕاده‌یه‌ك له مۆنۆدراما ده‌چوون، به‌شێوازێكی مۆدێرن و به تام و بۆنی ناسنامه‌ی شانۆی كوردیه‌وه بۆ ئه‌مریكیه‌كان به زمانی ئینگلێزی نمایش بكه‌م، مۆنۆدرامای (Mom) باسی له زامه‌كانی كه‌ركوك وه‌كوو تاكێكی كورد ده‌كرد، لێره‌دا ده‌مه‌وێ باس له‌وه بكه‌م كه سوودم له مۆنۆدرامای وێرانه‌ی هونه‌رمه‌ند كامه‌ران ڕه‌ووف و چامه شعریه‌كانی د. ئاراس عه‌بدولكه‌ریم وه‌رگرتبوو. مۆنۆدرامای پاكیزه باسی له بازرگانی به مرۆڤ و كۆیلایه‌تی مۆدێرن ده‌كرد كه هه‌وێنی بابه‌ته‌كه هه‌ژده پاكیزه‌كه‌ی زامه گه‌وره‌كه‌ی میلله‌ته‌كه‌مان بوو. له هێلانه‌ی شانازیدا باس له حه‌ز و ئاره‌زووه‌كانی دایك و خۆحه‌شاردراوێكی بیست ساڵی جه‌نگ ده‌كه‌م و كوونێك له ماڵه‌كه‌یاندا ده‌بێت كۆشكی ته‌واو ئاراسته پێجه‌وانه‌كانی جه‌نگ، دوانزه كاژێر ڕێگا ده‌بڕم بۆ ئه‌وه‌ی له حه‌وتی ئه‌م مانگه له سێیه‌مین فیستیڤاڵی گه‌نجانی ئه‌مریكا له واشنتۆنی پایته‌خت ئه‌م مۆنۆدرامایه‌م نمایشی ده‌كه‌م، ئه‌مجاره‌ش هه‌وڵم داوه كارێكی باش به‌رهه‌م بهێنم، به‌و هیوایه‌ی له ده‌ست له‌ملانی بینه‌راندا هه‌موان شاد و سه‌ركه‌وتوو بین".