سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پيرۆزبايى له‌ مامۆستايان ده‌كات

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان  پيرۆزبايى له‌ مامۆستايان ده‌كات

له‌ ساڵيادى (62)هه‌مينى دامه‌زراندنيدا، به‌ گه‌رمى پيرۆزبايى له‌ مه‌كته‌بى سكرتاريه‌تى يه‌كێتيى مامۆستايانى كوردستان و ته‌واوى مامۆستايانى كوردستان ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنى به‌رده‌واميان بۆ ده‌خوازم، به‌ ڕێز و پێزانينه‌وه‌ له‌ ئه‌رك و ماندووبوون و په‌يامى پيرۆزى مامۆستايان له‌ په‌روه‌رده‌كردن و پێگه‌ياندنى نه‌وه‌كان، ده‌ڕوانم.

مامۆستايان له‌ توێژه‌ هه‌ره‌ گرنگه‌كان و بنه‌ماى پێشكه‌وتنى كۆمه‌ڵگه‌ن، پشتگيرى له‌ هه‌موو ماف و داوا ڕه‌واكانيان ده‌كه‌م و شايانى ژيان و گوزه‌رانى باش و ئارامى و ئاسووده‌يين. ڕۆڵى مامۆستايان له‌ سه‌رده‌مى شۆڕش و له‌ ئازاديدا، هه‌روه‌ها دڵسۆزى و به‌رگه‌گرتنيان له‌ ڕۆژگاره‌ سه‌خته‌كاندا بۆ ئه‌وه‌ى پرۆسه‌ى خوێندن و په‌روه‌رده‌ نه‌وه‌ستێت، هه‌رگيز له‌بير ناكرێت.

له‌م ياده‌دا به‌ ڕێزه‌وه‌ هه‌موو ئه‌و مامۆستا ئازيزانه به‌بير ده‌هێنينه‌وه‌ كه‌ له‌پێناو ئازاديى گه‌له‌كه‌ياندا، خه‌باتيان كرد و گيانیان به‌خشى.

نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2024/5/15

Top