میرنا وەلید: ئامۆژگارییەكانی یوسرەم جێبەجێ نەكرد

میرنا وەلید: ئامۆژگارییەكانی یوسرەم جێبەجێ نەكرد

خانمە ئەکتەری میسری میرنا وەلید لە لێدوانێکیدا باسی لەوە کرد کە سەرەڕای ئەوەی بە گۆرانی وتن دەستی بە کاری هونەری کردووە، بەڵام لە کۆتاییدا نواندن لە گۆرانی وتن دووری خستەوە.ئەو هونەرمەندە میسری-لوبنانییە ڕایگەیاندووە، کە ئەو قەرەجانەی لەسەر سنووری سووریا و لوبنان دەژین کاریگەرییەکی زۆریان لەسەری هەبووە، هەروەها “ئەو ئاهەنگانەی لەبیرە کە لەگەڵ دایکیدا بەشدارییان تێدا کردووە، و ئەوەشی لە ئامادەکاری بۆ شانۆگەری (مانگی قەرەجەکان) بەکارهێناوە کە بەشداریی تێدا کردووە، چونکە وردەکاریی ئەو ئاهەنگانە هێشتا لە خەیاڵی ئەودایە”.میرنا لە چاوپێکەوتنەکەدا باسی لە ئەزموونی شانۆیی خۆی کرد، گوتی: کارکردنی لە شانۆدا بە «لەڕادەبەدەر ماندووت دەکات و ئەگەر بەشداریی لە شانۆگەرییەکیشدا بکات، دەبێت شانۆگەرییەکی تەواو بێت و ئیزافەیەکی هەبێت بۆ سەر کاروانی هونەریی. ددانیشی بەوەدانا کە «بەهۆی کارکردن لە شانۆدا، بەکاتێکی سەختدا تێدەپەڕێت، چونکە رۆژانە هەموو کاتی خۆی بۆ تەرخان دەکات و ڕێگری دەکات لە تەواوکردنی بەشداری کردن لە کارە هونەریەکانی دیکە، ئەمە جگە لەوەی لە سەرەتای پرۆڤەکانەوە ماندووبوونی جەستەیی هەیە.ئاماژەی بەوەشکرد: یوسرا ئامۆژگارییەکی پێدام، بەڵام جێبەجێم نەکرد و پەشیمان نیم، ئەویش ئەوەیە دڵی هونەرمەند شوێنی کەسێکی دیکەی تێدا نابێتەوە، بەڵام من سەرنجم لەسەر خوێندنی ئەکادیمی بوو، دوای ئەوە بەدەستم هێنا هاوسەرگیریم کرد و بوو بە دایک و ئەولەویەتی کارەکانم بووە گرنگیدان بە ماڵ و منداڵەکانم و توانیم لەم رووەوە سەرکەوتووە، زۆر کاریشم ڕەتکردەوە کە رەنگە سوودی زیاتری بۆ من هەبوایە.سەبارەت بەو ئامۆژگارییانەی کە خانمە ئەکتەری کۆچ کردوو سوعاد حوسنی پێشکەش کردوون مێرنا دەڵێت: ئامۆژگاری کردم کە بەرهەمەکانم بە باشی هەڵبژێرم، هەروەها پێی وتم کە دوای ئەم فیلمە زۆر سیناریۆ پێشکەشتان دەکرێت، بەڵام هەڵبژاردنی باشترینەکان ڕاستترینە.سەبارەت بە پیشە هونەریەکەی کە زیاتر لە ٣٠ ساڵەی خایاندووە، وەڵامی دایەوە: ژیان هەڵبژاردنە، منیش خێزانەکەم و دوو کچەکەمم وەک بەدیلێک بۆ هونەر هەڵبژارد، ڕەنگە ئەگەر لەسەر حیسابی خێزانەکەم سەرنجم لەسەر نواندن بووبایە، لە پێگەیەکی تەواو جیاوازدا دەبووم، بەڵام لە هەموو ئەو شتانەی کە لە ژیانی پیشەیی و خێزانەکەمدا بەدەستم هێناوە ڕازیم.

Top