ســـــەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا دەڵێت، "هیوادارم یانەی دهۆک بە باشترین شێوە نوێنەرایەتیی عێراق و هەرێمی کوردستان بکات

ســـــەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا دەڵێت،

سەرۆکی هەرێمی کوردستان "بە گەرمی و لە دڵەوە" پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات بەبۆنەی سەرکەوتنیان بۆ جامی کەنداو و دەڵێت: "ئەم سەرکەوتنە جێگەی دڵخۆشیی هەموومانە".
 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا دەڵێت، "هیوادارم یانەی دهۆک بە باشترین شێوە نوێنەرایەتیی عێراق و هەرێمی کوردستان بکات و سەرکەوتنی گەورەتر بەدەستبهێنێت".
 
یانەی دهۆک لە قۆناخی کۆتایی پلەی ئۆفی خولی ئەستێرەکانی عێراقدا، لە یاریگەی شەعب لە بەغدا، بەرامبەر یانەی نەجەف یارییکرد، یانەکەی کوردستان بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر سەرکەوتنی بەدەستهێنا و خۆی گەیاندە پاڵەوانێتیی جامی کەنداو بۆ یانەکان.
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەستخۆشی لە یاریزانان، سەرۆک و دەستەی کارگێڕیی یانەی دهۆک کرد و دەڵێت: "هەربژین".
 
بەم بردنەوەیە، یانەی دهۆک دوای 11 ساڵ جارێکی دیکە بەشداری لە پاڵەوانێتییەکی دەرەوەدا دەکات و بۆ یەکەم جار لە مێژوویدا گەیشتە جامی کەنداو.
 
دوای یارییەکە عەبدوڵڵا جەلال، سەرۆکی یانەی دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت "متمانەی زۆرمان بەخۆمان هەبوو و ئەوەی ویستمان کردمان، ئەمە هەمووی بەهۆی ئەو پاڵپشتییە بەهێزەی هاندەرانی یانەکەیە و زۆر سوپاسی ئەو پاڵپشتییە بەردەوامەی ئەوان دەکەین."
 

Top