هونەرمەندان باس لە گرنگیی پڕۆژەیەكی نیـشتەجێبوون بۆ نزیك كردنەوەیان دەكەن
لە هەموو قۆناغەكاندا سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕۆڵی بەرچاوی هونەرمەندانی لە پرسە نیشتمانییەكاندا لەبەرچاو بووە.
ماوەی دوو ساڵ دەبێت هەوڵێك دراوە لەلایەن كەمپینی هونەرمەندان بۆ سەربەخۆیی كوردستان، كەوا پڕوژەیەكی نیشتەجێبوونی ناوازەی تایبەت لە ڕێی كەرتی تایبەتەوە بۆ هونەرمەندان درووست بكرێت بەناوی (هونەرمەندان ستی) كە تایبەتە بە هونەرمەندان و پێداویستیی زۆری هونەریشی تێدایە و ئاسانكاریی زۆریش بۆ هونەرمەندانی كوردستان دەكات، كە ببن بە خاوەنی یەكەی نیشتەجێبوونی خۆیان و لە شوێنێكی شایستە بەخۆیاندا كۆببنەوە و ژیان بەسەر بەرن و ئاگاداری جموجووڵی هونەریی یەكدی بن.
پڕۆژەكە تا ئێستا ڕەزامەندیی لەسەر نەدراوە، لەم بارەوە هونەرمەندانی كوردستان بۆچوونیان دردەبڕن.
ئه حمەد سالار: هونەرمەندان سیتی پڕۆژەیەكە بە قەد باڵای هونەرمەندان، پێویستە پشتگیری بكرێ و هەرچی زووە بێتە دی.
ئەرسەلان دەروێش:پرۆژەی هونەرمەندان ستی كارێكی بەهادار و گرنگە، هیوادارم حكومەتی كوردستان ژمارەیەك لەو یەكەی نیشتەجێبوونانە بە دیاری ببەخشێت بە خانەوادەی هونەرمەندانی شەهید و كۆچكردووی كوردستان.
مەهدی ئومێد:هەموومان چاوەڕێین سەرۆكی حكومەت ئەو شانازییە گەورەیە تۆمار بكات و هونەرمەندان سیتی بێتە دی.
عەلی كەریم:هونەرمەندان ستی پڕۆژەیەكی گرنگ و پیرۆزە هیوادارم هەرچی زووە بێتە دی.
عەبدولی حەمە جوان:بیركردنەویەكی جوانە، ئەگەر ئەم پڕۆژەی هونەرمەندان ستییە پشتگیری بكرێ، شانازییەكی گەورە دەبێ بۆ هونەرمەندان.
بەكر ڕەشید:پڕۆژەی هونەرمەندان سیتی پێویستییەكی بنەڕەتییە بۆ هونەرمەندانی كوردستان و ئومێد دەكەین بێتە دی.
قادر ئەسعەد:هونەرمەندان سیتی گەڕەكێك لە پێشەنگی و جوانی، دەروازەیەك ڕوو لە شارستانییەت، بەو ئومێدەی لە ئایندەیەكی نزیكدا پیاسەیەك لە نێۆ كۆڵان و دەروازەكانیدا بكەین.
نەرمین كاوانی:حكومەتی هەرێم شانازییەكی گەورەی مێژوویی تۆمار دەكات بە جێبەجێكردن و ڕەزامەندیدان لەسەر پڕۆژەی هونەرمەندان سیتی.
حەمە عەلی خان:هونەرمەندان سیتی خەونی هەموو هونەرمەندانی كوردە زۆر گرنگە بێتە دی.
نەژاد نەجم :هەر حكومەتێك بیر لە هونەرمەندانی بكاتەوە و پڕۆژەی جوانیان بۆ بكات، مایەی ستایش و پێزانین و سوپاسە، هیوادارم هەرچی زووە هونەرمەندان سیتی بێتە دی.
شادیە جەزا:هونەرمەندان سیتی دەبێتە دەستكەوتێكی گەورەی سەرۆكی حكومەت ڕێزدار مەسرور بارزانی.
خەرمان هیرانی:هیوادارم پرۆژەی هونەرمەندان سیتی بەس هیوایەك نەبێت.
ڕوپاك عەبدولقادر:لە ئێستادا هونەرمەندان ستی پڕۆژەكی تا بڵێی گرنگ و باشە بۆ هونەرمەندان، بەڵام زۆر بە ئاگاداری و ڕێكوپێكی و بەپێی هونەرمەندێتی و خزمەتكردن بدرێت بە هونەرمەندان.
محەمەد ئیسماعیل:هونەرمەندان سیتی جوانترین پرۆژەیە تا ئێستا بۆ هونەرمەندان بكرێت، ئەگەر جێبەجێ بكرێت!هیوادارم هونەرمەندان ئەو توانایەیان هەبێت ببنە خاوەن شوێنێك لەم پڕۆژەیەدا، جوانییەكەی لەوەدایە هونەرمەندان لە هەمان گەڕەك جێنشین دەبن، ئاگایان لە چالاكییە هونەریەكانی یەكتر دەبێت.
ئاشنا عومەر:جێگەی دڵخۆشییە لە پرۆژەی وەبەرهێناندا بیر لە هونەرمەندان بكرێتەوە، كاتی ئەوە هاتووە ڕێز لە هونەرمەندان بگیرێت، هیوادارم ئەم پرۆژەیە یەكسانی و دادپەروەریی تێدا ڕەچاو بكرێت و بەبێ جیاوازیی هونەرمەندان تێیدا سوودمەند بن.
كەریم بایز:هونەرمەندان سیتی پڕۆژەیەكی زۆر گرنگ و باشە شایانی هونەرمەندانە.
هانا كاوە:هونەرمەندان پێویستیان بە پڕۆژەیەكی جوان و نازدار هەیە وەك پڕۆژەی هونەرمەندان سیتی.
نزار سەلامی:هونەرمەندان سیتی چوانترین سوپرایز دەبێت بۆ هونەرمەندان.