ســــەرۆكــــی فــــەرەنـــســـا پـــێـــشـــوازی لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكات

ســــەرۆكــــی فــــەرەنـــســـا پـــێـــشـــوازی لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكات

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆکی فەرەنسا لە کۆشکی ئێلیزێ لە پاریس پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد.
ئەمڕۆ هەینی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی بەشداریکردن لە ئاهەنگی دەستپێکی ئۆڵمپیکی پاریس گەیشتە فەرەنسا.
بڕیارە ئەمشەو ڕێوڕەسمی ئاهەنگی دەستپێکردنی یارییەکانی ئۆڵمپیکی پاریس بەڕێوە بچێ و ژمارەیەکی زۆر لە سەرۆک و بەرپرسانی باڵای جیهان بانگهێشت کراون.
پێش دەستپێکردنی ئاهەنگەکە، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا لە کۆشکی ئێلیزێ پێشوازی لە سەرکردە ئامادەبووەکان کرد و وێنەی یادگاری لەگەڵ گرتن، لە نێویشیاندا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان.

Top