نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پيرۆزبايى له بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌كات
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان لە رێکخەری بزووتنەوەکە دەکات و دەڵێت، "هيواى سه‌ركه‌وتن و به‌ره‌وپێشچوونى به‌رده‌واميان بۆ ده‌خوازم".
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزباییەکەی ئاراستەی عومەر سەید عەلی، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان و هەردوو جڤاتی نیشتمانی و گشتی و ئەندام و لایەنگرانی بزووتنەوەکە کردووە.
لە یادی 15 ساڵەی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان دا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "وێڕاى داكۆكى له گرنگى و پێويستيى هاريكاريى هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگيى هه‌موو لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى كوردستان له‌پێناو ئێستا و داهاتوويه‌كى باشتردا بۆ هه‌رێمى كوردستان، له‌م ياده‌دا پێزانينم بۆ رۆڵى ديارى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له ژيانى سياسيى هه‌رێمى كوردستان و پرۆسه‌ى سياسيى عێراقدا ده‌رده‌بڕم. به رێزه‌وه له هه‌وڵ و كۆششه‌كانى بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانم".
دەقی پیرۆزبایی نێچیرڤان بارزانی بۆ بزووتنەوەی گۆڕان:
له يادى پازده ساڵه‌ى دامه‌زراندنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕاندا، پيرۆزبايى له به‌ڕێز عومه‌ر سه‌يد عه‌لى و به‌ڕێزان هه‌ردوو جڤاتى نيشتمانى و گشتى و ته‌واوى ئه‌ندامان و لايه‌نگران و جه‌ماوه‌رى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتن و به‌ره‌وپێشچوونى به‌رده‌واميان بۆ ده‌خوازم.
وێڕاى داكۆكى له گرنگى و پێويستيى هاريكاريى هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگيى هه‌موو لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى كوردستان له‌پێناو ئێستا و داهاتوويه‌كى باشتردا بۆ هه‌رێمى كوردستان، له‌م ياده‌دا پێزانينم بۆ ڕۆڵى ديارى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له ژيانى سياسيى هه‌رێمى كوردستان و پرۆسه‌ى سياسيى عێراقدا ده‌رده‌بڕم، هه‌روه‌ها به رێزه‌وه له هه‌وڵ و كۆششه‌كانى بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانم.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان