بیونسی دەبێتە ماددەیەك بۆ خوێندن لەزانكۆ

بیونسی دەبێتە ماددەیەك بۆ خوێندن لەزانكۆ
دوای ئەو هەموو سەركەوتنە زۆرانەی كە بیۆنسی بەدەستیهێنا، زانكۆیەكی ئەمریكی بڕیاریدا ماددەیەكی تایبەت لەسەر بیۆنسی بخوێنرێت و لەلایەن قوتابی دكتۆراه كیڤن ئالرید پێشكەش دەكرێت.
میدیاكانی ئەمریكا ڕایانگەیاند كە زانكۆی ڕاتجرز لەنیوجێرسی بڕیاریداوە ماددەیەكی تەواو لەسەر بیونسی بخوێنرێت لەچوارچێوەی چەند توێژینەوەیەك لەبەشی ئافرەتان لەزانكۆی ناوبراو، میدیاكان ئاماژەیان بەئا‌لرید كرد كە توێژینەوەكەی بەناوی (بە سیاسی كردنی بیۆنسی) و تێیدا له تێكستی گۆرانییەكانی بیۆنسی ورد دەبێتەوە و بەراوردیان دەكات لەگەڵ هەر یەكە لەئالیس واكر و سۆجۆرنو تروس.
هەر لەم توێژینەوەیەدا جەخت لەسەر سروشتی ئاڵۆزی نەژادی ئەمریكی و پێوەندی بەسێكسەوە دەكاتەوە و كارەكانی بیۆنسیش وەك نموونەیەكی زیندوو ئاماژە پێدەكات، ئالرید ئەوەشی ڕوونكردەوە كە تیشك ناخاتە سەر ئاراستەی سیاسی بیۆنسی و ئایا چەند جار لەكاتی هەڵمەتەكانی هەڵبژاردندا گۆرانی بۆ ئۆباما وتووە.
Top