سبه‌ى هه‌ولێر رووبه‌ڕووى شورته ده‌بێته‌وه
سبه‌ى هه‌ولێر رووبه‌ڕووى شورته ده‌بێته‌وه
كارزان كانه‌بی
سبه‌ى دووشه‌ممه له میانى یارییه‌كانى گه‌ڕى 11هه‌مى خولى نایابی یانه‌كانى عێراقی یانه‌ى هه‌ولێر له‌سه‌ر یاریگاى نێوده‌وڵه‌تى شه‌هید فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری میواندارى یانه‌ى شورته‌ى شارى به‌غداد ده‌كات، بۆ ئه‌م یارییه‌ش یاریزانانى یانه‌ى هه‌ولێر كه تامه‌زرۆی به‌ده‌ستهێنانى سه‌ركه‌وتن و چه‌ندین یارییه تامى سه‌ركه‌وتنى نه‌كردوه و ده‌یه‌وێت بۆ ئه‌م یارییه‌ش به ئاماده‌كارى باش و پێكهاته‌یه‌كى تۆكمه له‌به‌رده‌م هانده‌رانى یانه‌كه‌ى دواى ده جه‌وله له یارییه‌كان هانده‌رانى به یاریگا ئاشت ده‌بنه‌وه و به سه‌ركه‌وتن له یاریگا بێنه ده‌ره‌وه، هه‌ر چه‌نده یانه‌ى هه‌ولێر له به‌رامبه‌ر یه‌كێك له باشترین یانه‌كانى عێراق كه شورته‌یه یارى ده‌كات و خاوه‌ن پێكهاته‌یه‌كى به‌هێز و پڕ له یاریزانى ئه‌ستێره‌یه، شورته‌ش به ئامانجى به‌ده‌ستهێنانى سێ خاڵ گه‌شتى هه‌ولێری پایته‌ختى كوردستانى كردوه، شورته خاوه‌ن 17خاڵه و له پله‌ى سێیه‌می ریزبه‌ندى یانه‌كان دێت و هه‌ولێر له پله‌ى یازده‌هه‌م خاوه‌نى ته‌نیا 13خاڵه، رۆى سێشه‌مه‌ش زاخۆ له شارى به‌غداد له یارییه‌كى زه‌حمه‌ت ده‌بێته میوانى یانه‌ى زه‌ورا، یارییه‌كه‌ى هه‌ولێریش له كاتژمێرچوار و 15خوله‌كى ئێواره به‌رێوه‌ده‌چێت.