ئامانجمان بە پاڵەوان بوون و كێبڕكێی ووڵاتانی جیهانییە

ئامانجمان بە پاڵەوان بوون و كێبڕكێی ووڵاتانی جیهانییە

كازیوە شاهۆ ئەمین یاریزانی كاراتێ‌ یانەی وەرزشی خورماڵ

ئامانجمان بە پاڵەوان بوون و كێبڕكێی ووڵاتانی جیهانییە
یانەكانی سنوری پارێزگای هەڵەبجەی شەهید هەموو كات گرنگی زۆر بە یارییە جۆراوجۆرەكانی وەرزشیی ئافرەتان دەدەن، یانەی وەرزشیی خورماڵیش لە دەڤەری هەورامان یەكێك لەو یانانەی كە گرینگی زۆر بە یاری جەنگییەكان دەدات ،لە ناحیەی خورمالیش گرینگی زۆر بە وەرزشی ئافرەتان دەدرێت، چەندین كچە یاریزانی بەتوانا هەیە لە یارییە جۆراوجۆرەكان، كچە یاریزانانی ئەم دەڤەرە دەیانەوێ لە رێگەی وەرزشەوە زیاتر ئاستی خۆیان بەرەوو پێش ببەن، لە یاری كاراتێ شارەكە خاوەنی ژمارەیەك یاریزانی ئاست بەرزە، یەكێك لەم كچە یاریزانانەش كە چاوەڕوانی ئەنجامی باشی لێ دەكرێت لە داهاتوو كازیوە شاهۆ-یە ،ناوبراو وەكو یاریزان تەنیا یاری فێرگەی كاراتێ یانەی وەرزشی خورماڵ كردوە، ناوبراو لەدایك بووی ساڵی 1999 قەزای ناحیەی خورماڵە و دەرچووی زانكۆی سلێمانیە، ئێمەش لە نزیكەوە چەند پرسیارێكمان لێكرد سەبارەت بەم وەرزشە، ئەویش وەڵامی سەرجەم پرسیارەكانی گۆڤاری گوڵانی دایەوە.
دیمانە: كارزان كانەبی
*بۆچی ژیانی وەرزشیت هەڵبژارد؟
- هەر لە منداڵیەوە خولیایەكی زۆرم بۆ وەرزش هەبوو .
*لە نێو ئەم هەموو وەرزشە زۆرە چۆن بوو بڕیارتدا وەرزشی كاراتێ هەڵبژێری؟
- هۆكارەكەی بۆ ئەوە دەگەرێتەوە كە وەرزشی كاراتێ كە بەجەستەیین و دەروونییە زۆر سوود بە خشەبۆ یاریزانانی ئەم یارییە.
*هەست ناكەی یارییەكی قورست هەڵبژاردوەزیاتر شەڕنگێزییە؟
- نەخێر یاری كاراتێ زۆر جیاوازترە لە تەواوی هونەرە جەنگیەكانی تر، چونكە هەموو جولەكانی زانستین و دوای تەواو بوونی ڕاهێنان و یاریكردن هەست بە ئاسودەیی دەرون دەكەیت و شەكەت بوونی ماسولكەكانت نابێت.
*ئاستی ئەم یارییە چۆن دەبینی لە كوردستان؟
-لە ئێستادا لە ساڵانی ڕابردوو زۆر پێشكەوتوو ترە، زیاتر بەرەوپێشچووە دەرگایەكی باش واڵاكراوە بە ڕووی یاریزاناندا بۆ بەشداریكردن لە پاڵەوانێتیە نێودەوڵەتی و ئاسایی و جیهانییەكان.
*چی بكرێت باشە بۆ بەرەووپێشبردنی ئاستی ئەم یارییە؟
-لە ڕابردوودا كچان ڕۆڵیان كەمتر بوو، بەڵام ئێستا خۆشبەختانە خەریكە زۆربەی یانەكان گرنگی بە كچان دەدەن و بەرەووپێش دەچن.
*بەرنامەت چیە وەكو كچە یاریزانێك بۆ داهاتوو؟
- لە ئێستادا سەرقاڵی مەشق و ڕاهێنانم بۆ بەشداریكردن لە پاڵەوانێتیەكانی كە لەئایندەدا بەرێوەبچێت.
*بۆچی یانەكانی كوردستان گرنگی تەواو بەم یارییە نادەن بۆ ئاستی كچان؟
-لە ئێستادا باشترە لە جاران و بەشێك لە یانەكان هاوكاری دروست كردنی ئەم تیپانەن.
*سەركەوتن چ هەستێكت پێ دەبەخشێ؟
-سەركەوتن ئارامی دەروون و چێژی تایبەتی تێدایە لە هەموو بورارێكی ژیاندا، بەڵام لە یاری كاراتیدا زۆر بە چێژتر و خۆشی هێنەرترە كە ئەو هەموو كاتەی بۆت تەرخان كردووە لە ڕووی ڕاهێنان و یارمەتی ڕاهێنەران بەهەدەر ناچێت و بەری ڕەنج وەردەگریتەوە.
*كێ بە ڕكابەری خۆت دەزانی؟
-بۆمن سەرەتایە یەكەمجارە بەشداری پاڵەوانێتی عێراق بكەم، بەڵام یاریزانانی باش لە كاراتێ كچانی كوردستان هەیە لە یانەكانی پێشمەرگەی سلێمانی و چەمچەماڵ.
*هیوا و ئاواتت لە وەرزش كردن چیە؟
-ئامانجمان بە پاڵەوان بوون و كێبڕكێی ووڵاتانی جیهانییە نەك تەنها كوردستان و عێراق.
*بۆچی كچ بە كەمی ڕوو لەم وەرزشە دەكات؟
- كچان لە ئێستادا لە ساڵانی ڕابردوو باشتر دێنە پێشەوە، بەڵام هۆكاری كلتووری و حەزی كچان و لە هەندێك وشێنیش گرنگی نەدانە بە وەرزشەكە.
*هیچ یانەیەك داوای گرێبەستی لێ نەكردووی؟
-لە ئێستادا یاریزانی فێرگەی كچانی یانەی وەرزشی خۆرماڵم لەگەڵ ئەو یانەیەدا ئاسودەم.
*ئەگەر شتێكت ماوە لە كۆتایدا؟
- دەست خۆشی بۆ گۆڤاری گوڵان بۆهاندانی كچان بۆ زیاتر رۆڵگێڕان لە هەموو كایەكانی ژیان و وەرزش بە تایبەتی، سوپاس بۆ دایك و باوك وڕاهێنەرانم كە هەموو كات پاڵپشتی بەهێزن بۆمن.

 

Top