لە پاڵەوانێتی كاراتێ عێراقی كچانی ئاڵا ئەنجامیان دڵخۆشكەر بوو

لە پاڵەوانێتی كاراتێ عێراقی كچانی ئاڵا ئەنجامیان دڵخۆشكەر بوو

لە پاڵەوانێتی كاراتێ عێراقی كچانی ئاڵا ئەنجامیان دڵخۆشكەر بوو
لە شاری سلێمانی بەبەشداری 50 یانەی شارەكانی عێراقی پاڵەوانێتی كاراتێ كچان و كوڕانی یانەكانی عێراقی بۆ ماوەی دوو ڕۆژ و بەبەشداری زیاتر لە 150 یاریزانی شارەكانی عێراقی بەرێوەچوو، لەم پاڵەوانێتیەشدا كچە یاریزانانی یانەی ئاڵای شاری هەولێر بەشدارییان كرد لە ئاستی كچان توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن و هەشت مەدالیای پاڵەوانێتیەكە لە سلێمانییەوە بگەرێنەوە پایتەختی هەرێمی كوردستان، یانەی ئاڵا لە ئاستی پێشكەوتووان بە 26خاڵ پلەی دووەمی ریزبەندی یانەكانی بەدەست هێنا و پێشمەرگەی سلێمانی یەكەم و خورماڵ سێیەم بوو، لە ئاستی ژێرتەمەن 21ساڵ كچانی ئاڵا بە پلەی سێیەم هاتن بە كۆكردنەوەی 22 خاڵ لە دوای یانەكانی هەڵەبجە و پێشمەرگەی سلێمانی هات، لەم بارەشەوە مامۆستا كارزان سەعید ڕاهێنەری كاراتێ كچانی یانەی ئاڵا بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" خۆشبەختانە توانیمان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەین لەم پاڵەوانێتیە، هەر چەندە هەشت یاریزانی تیپەكەمان بەشداری كێبڕكێیەكانی كردبوو لە كێشە جیاوازەكان و ئاستە جیاوازەكان، گوتیشی" هەشت مەدالیای جۆراوجۆرمان بەدەست هێنا، پلەی دووەم لە ئاستی پێشكەوتوان و پلەی سێیەم لە ژێر تەمەنی 21 ساڵ، ئەو ئەنجامانە بۆ ئێمە زۆر باشە و هەوڵیش دەدەین لە پاڵەوانێتیەكانی داهاتوو ئەنجامی گەورەتر بەدەست بهێنین.
كارزان كانەبی

Top