قوە جەوییە بە ڕاهێنەر و یاریزانانی كورد بووە پاڵەوانی عێراق

قوە جەوییە بە ڕاهێنەر و یاریزانانی كورد بووە پاڵەوانی عێراق

قوە جەوییە بە ڕاهێنەر و یاریزانانی كورد بووە پاڵەوانی عێراق
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی قوە جەوییەی شاری بەغداد توانی نازناوی خولی تۆپی پێی كچانی یانەكانی عێراقی بەدەست بهێنێت بۆ یاریگای گەورە، ئەم خولە بەبەشداری شەش یانەی كچانی شارەكانی عێراقی بەرێوەچوو، قوە جەوییەی شاری بەغداد جیاواز لە یانەكانی تر ئەمساڵ بە سەرپەرشتی ڕاهێنەری بەتوانای شاری كەركووك مامۆستا قاسم جەمیل و ژمارەیەك لە یاریزانانی كوردی كوردستان توانیان لە یاری كۆتایی خولەكە لە یانەی نەفتی باكور ببەنەوە بە ئەنجامی(4-3)گۆڵ و نازناوی خولی عێراقی بەدەست هێنا،لەم بارەشەوە مامۆستا قاسم جەمیل ڕاهێنەری كچانی قوە جەوییە بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" هەستێكی یەكجار خۆشم هەیە كەوا لەگەڵ یانەیەكی گەورەی وەكو جەوییە كە زۆرترین هاندەری سەرسەختی هەیە و شكست قبوڵ ناكەن، خۆشەویستی زۆریان هەیە بۆ یانەكە، منیش سەرەتا بەلێنم دابوو كە ببینە پاڵەوان لە یاریگای بچووك و یاریگای گەورە، بەڵێنێكم بردە سەر و لەم پاڵەوانیەتیەش بە نۆ یاریزانی كورد و یاریزانانی تر یارییەكانمان ئەنجامدا، بەر لەوەی بچمە جەوییەش بە چەندین یانەی كوردستانم گوت بەشداربین، بەڵام بەهۆی گرفتی دارایی هیچ یانەیەك نەیتوانی بەشدار بێت.
كارزان كانەبی

Top