نەورۆز پشت بە ڕاهێنەری ناوخۆیی دەبەستێت
نەورۆز پشت بە ڕاهێنەری ناوخۆیی دەبەستێت
هەر چەندە ئەم وەرزە یانەی نەورۆزی شاری سلێمانی بە هیواوە هاتۆتە نێو كەش وهەوای یارییەكانی خولی ئەستێرەكانی عێراقی، بەڵام سەرەڕای ئەوەی هەموو پێویستییەك بۆ تیپەكە ئامادەكرا بۆ ئەوەی بتوانێ ئەنجامێكی دڵخۆشكەر لە سەر دەستی ڕاهێنەری بەرازیلی جۆرڤان ڤێیرا یانەكە دوو چاری چەندین ئەنجامی خراپ بوو لە خولەكە، دەستەی كارگێڕیی یانەی وەرزشی نەورۆز بە پەلە كۆبوونەوەیەكی گرنگی ئەنجامدا بە رێكەوتنی هەردوو لا ڕەزامەندی درا بە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی دەستەی ڕاهێنەری پێشوو بۆ ئەوەی بە زوویی گرفتەكانی یانەكە چارەسەر بكەن و ڕاهێنەرێكی عێراقی بهێنە ریزی یانە بۆ ئەوەی سەرپەرشتی مەشقی یانەكە بكات لە خولی بژاردەكان، دەستەی كارگێڕیی یانەی نەورۆزیش بە فەرمی گرێبەستی لەگەڵ ڕاهێنەری عێراقی قەحتان جەسیر گەیشتنە رێكەوتن بۆ سەرپەرشتی كردنی مەشقی یانەكە و خاوەنی بڕوانامەی پڕۆی عێراقیە و ڕاهێنەری هەڵبژاردە جیاوازەكان و چەندین یانەی عێراقی كردوە، سامرسەعیدیش وەكو یاریدەدەری ڕاهێنەر دەست بەكار بوو، یانەی نەورۆز ئومێدی زۆری بەو ستافە تازە هەیە بۆ ئەوەی بتوانن ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنن لە یارییەكانی داهاتوو، یانەی نەورۆز ئەمساڵ چەندین گرێبەستی گران بەهای ئەنجامداوە بۆ ئەوەی بتوانن ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنن.