خانەوادەكەم پاڵپشتی سەرەكی منن
هێرۆ ئیبراهیم یاریزانی بالەی هەڵبژاردەی تەقتەق
خانەوادەكەم پاڵپشتی سەرەكی منن
دەزیانەی وەرزشی تەقتەق یەكێك لەو یانانەی كەوا بەردەوام گرنگی بە یارییەكانی تۆپی بالە دەدەن لە كوردستان، لەم قەزایەش خەڵكەكەی خۆشەویستی زۆریان بۆ وەرزشە جۆراوجۆرەكان هەیە، تیپی بالەی كچانی یانەكەش بەردەوام بەشداری دەكەن لە خول و پاڵەوانێتیەكانی سەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عێراق، یانەكە لە ئاستی بالەی كچان خاوەن تیپێكی بەهێزە و خاون چەندین كچە یاریزانی بە توانایە و لە داهاتوو دەتواندرێ بۆ هەڵبژاردەی عێراقی پشتیان پێ ببەسترێ، كچانی ئەم ناوچەیە خۆشەویستی زۆریان هەیە بۆ یاری بالە خاوەنی چەندین كچە یاریزانی بەتوانایە یەكێك لە كچە بەتواناكانی یانەكە كە خاوەنی چەندین ئەنجامی باشە لەگەڵ یانەكە هێرۆ ئیبراهیم-ە ناسراوە بە لەدایك بووی ساڵی 2005 ی قەزای تەقتەق و ئێستاش بەردەوامە لە تیپی بالەی كچانی تەقتەق،جگە لە تیپەكەی خۆی یاری بۆ یانەی سەنحاریبی شاری دهۆكیش كردوە ، گۆڤاری گوڵان چەند پرسیارێكی ئاراستەكرد، ئەویش وەڵامی پرسیارەكانی گوڵانی دایەوە.ی؟ ١٤* ئەگەر شتێکت ماوە؟
*وەكو كچێك چی وای لێ كردیت بچیتە نێو جیهانی وەرزشی؟
- وەكو خانمێك پاڵنەری یەكەمم بۆ دەستپێكی وەرزش خانەوادەكەم بوو لە كاتێمدا كە ئەوان پێشووتر پەیوەندیان لەگەڵ وەرزش باش بووە.
* یاری بالە وەكو حەز یان بۆ وەرزش هەڵبژاردوە؟
- یاری بالە سەرەتا وەكو حەزێك بەشداریم تیدا كردووە.
*هەست ناكەی یارییەكی زیاتر قورست هەڵبژاردوە؟
- سەرەڕای ئەوەی یارییەكی هیلاككەرە، بەڵام دەستبەرداربوونم لێ ئەستەمە، چونكە یەكێكە لەم جۆرە وەرزشانەی هەست بە ئاسودەیی دەكەم لە كاتی ئەنجامدانی.
*یاری بالە چ ئاستێكی تێپەڕاندوە لە كوردستان؟
- یاری بالە پێشكەوتنی باشی بەخۆیەوە بینینوە لە چاو ساڵانی رابردوو، بەڵام بەداخەوە بەهۆی كەمی خولەكانەوە لەوانەیە ئاستەنگی بگاتە بەردەم دەركەوتنی ئەو ساتە باشە.
*چی بكرێت باشە بۆ بەرەووپێشبردنی ئاستی ئەم یارییە؟
- لێرەد تاكە ئامراز كە یاریدەدەری بەرەپێشبردنی بالە بێ هەبوونی خولەكان و هەبوونی خولەكان یەكێكە لەو خاڵانەی كە ڕۆڵی هەیە بە بەرەوپێشبردنی ئاستی ئەم هونەرە بەرزەی بالە لە پاڵ هەبوونی بەردەوامی ڕاهێنانەكانی ڕاهێنراوەكان .
*زۆر جار گوێ بیستی ئەوە دەبین دەڵێن یانەكانی كوردستان تیپی بالەی كچانیان پشتگوێ خستووە؟
- نەبوونی خولەكان وا دەكات هەست بە پشتگوێ خستنی بالەی كچان بكرێ.
*بەرنامەت چیە بۆ داهاتووی خۆت وەكو كچە وەرزشكارێك؟
- بەرنامەی من بۆ داهاتوو بەردەوامیمە لەبەرەو پێشبردنی خۆم و زیاتر و زیاتر.
*سەركەوتن چ مانایەك دەبەخشێ لای تۆ؟
- سەركەوتن واتا هەستانەوەی بەردەوام دوای كەوتن.
*لە ناوچەی ئێوە تا چەند گرنگی بە وەرزش دەدرێت، هیچ ڕێگرییەكتان لێ ناكرێت؟
- لە ناوچەی ئێمەدا بە داخەوە ژمارەی یاریزانە كچەكان زۆرە كە من ئەوەش دەگەرێنمەوە بۆ كۆمەڵگە.
*هیواو ئاواتت وەكو كچە وەرزشكارێك چیە لەم یارییە؟
- هیواو و ئاواتم سوپاس بۆ خوای گەورە بەشێكی هاتۆتە دی.
* تا چەند كچان هیوایان بە وەرزشە جۆراوجۆرەكان هەیە؟
- هەڵبژاردنی وەرزش وەكو كەسی هەریەكەوە بە جۆرێكە لە چ وەرزشێك سەركەوتوو بێ زیاتر ئەو وەرزشە هەڵدەبژێرێ.
*هیچ یانەیەك گرێبەستی پێشكەش نەكردووی بۆ یاری كردن؟
- ساڵانە یانەكان گرێبەست پێشكەش یاریزانانی ئێمە دەكەن.
*كێ بەهاوكار و پاڵپشتی خۆت دەزانی؟
- خانەوادەكەم پاڵپشتی سەرەكی منن دواتر هەموو ڕاهێنەرە بەتواناكانم.
*ئەگەرلە كۆتایدا شتێكت ماوە ؟
- سوپاس بۆ گۆڤاری گوڵان بۆ خزمەتی بەردەوامی لە بواری وەرزش.