یانەی شێروانە پێشەنگی یانەكانی كوردستانە
یانەی شێروانە پێشەنگی یانەكانی كوردستانە
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی شێروانەی ئیدارەی سەربەخۆیی گەرمیان ئەم وەرزە بە تیپێكی تۆكمە و بەهێز هاتۆتە نێو كێبڕكییەكانی خولی نایابی یانەكانی كوردستان، یانەكە ئەم وەرزە 12 یاری لە خولی نایاب ئەنجامداوە و زۆرترین سەركەوتنی لە سەرجەم یانەكان بەدەست هێناوە كە بریتیە لە هەشت سەركەوتن و دوو یەكسان بوون و دوو شكست، لەكۆی ئەم 12 یارییە خاوەنی 26 خاڵە و بێ ڕكابەری پێشەنگی یانەكانی گرتووە، كارگێڕیی یانەكە پشتگیری تەواوی یانەكەی كردوە لەم وەرزە بۆ ئەوەی بتوانێ بە هەمان سیناریۆی وەرزی ڕابردوو ئاست و ئەنجامی شایستە لە خولەكە بەدەست بهێنن و هەنگاو بە هەنگاو لەنازناوی خولەكە نزیك ببنەوە. كارگێڕیی یانەی شێروانە بۆ قۆناغی دووەمی خولی نایابی یانەكانی كوردستان بەمەبەستی بەهێزكردنی ریزی پێكهاتەی یانەكەی بە تایبەت لە هێلی هێرشبردن بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ یاریزانی پیشەگەری ئەفریقی محەمەد عەباس یاریزانی پێشووی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی كردوە بۆ ئەوەی بتوانێ لەم قۆناغە بتوانێ خزمەتێكی باشی یانەكە بكات. كاپتن عادلی ڕاهێنەری یانەكەش ئەم وەرزە گرێبەستی لەگەڵ ژمارەیەك یاریزانی پیشەگەر و چەندین یاریزانی كۆنیشی گەڕاندۆتەوە یانەكە بە ئامانجی بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە لە خولی نایابی یانەكانی كوردستان.