خەونم ئەوەیە بگەمە بەزرترین ئاستی وەرزشیم

خەونم ئەوەیە بگەمە بەزرترین ئاستی وەرزشیم

لەنۆ ئامانج یاریزانی تۆپی بالەی پێشووی ئەكاد

خەونم ئەوەیە بگەمە بەزرترین ئاستی وەرزشیم
شاری سلێمانی هەموو كات لە یاری بالەدا خاوەنی چەندین یاریزانی بەتوانایە و یانەكانی دەرەوەی شارەكەش سوود و پشتیان بە توانای یاریزانانی یانەكانی ئەو شارە بەستووە، بەشێك لە یانەكانیش گرنگی زۆر بە وەرزشی ئافرەتان دەدەن بە سەرجەم یارییە وەرزشییەكانەوە، ماوەی چەند سالێكە یانەكانی ئەو بەردەوام لە كێبڕكێدان بووینە لەگەڵ یانەكانی تری شارەكانی كوردستان بۆ دروست كردنی یاریزانان و بەدەست هێنانی نازناوەكان، یەكێك لە كچە یاریزانەبەتواناكانی پارێزگای سلێمانیش كە خاوەنی چەندین ئەنجامی باشە لەگەڵ یانەكانی كە یاری بۆ كردوە لەسەر ئاستی كوردستان و عێراق ئەویش لەنۆ ئامانج ئەنور-ە ناوبراو لەدایك بووی ساڵی 2006ی پارێزگای سلێمانی پاشەڕۆژێكی باش چاوەڕوانیەتی لە داهاتوودا ناوبراو لەگەڵ یانەی ئەكاد نازناوی خولی عێراقی بەدەست هێناوە، بۆ ماوەی سێ‌ ساڵیش یاریزانی یانەی ئەفرۆدێت بووە، ئێمەش لەنزیكەوە ئەم دیمانەیەمان لەگەڵی ئەنجامدا.
*چۆن بوو وەرزشی تۆپی بالەت هەڵبژارد؟
-من لە زۆربەی وەرزشەكان یاریم كردوە ئەمەش هاندەرێكی باش بوو بۆم هەر ئەمەش وای كرد ببێتە پاڵنەرێك بۆ ئەوەی یاری بالە هەڵبژێرم.

*وەرزشی بالە قورس نییە بۆ ئێوەی ئافرەتان؟
- هەموو وەرزشێك قورسایی خۆی هەیە، بەڵام ئەگەر خۆت حەز وئارەزووت بۆی هەبێت هیچ قورسییەك لە سەرت دروست ناكات.
*بۆچی لە ئێستادا یاری بالە لە ئاستی پێویستدا نییە؟
- لە ووڵاتی ئێمە وەرزشەكان بە گشتی لە ئاستێكی باش نییە، چونكە گرنگی پێ نەدراوە و گرنگی بە یاریزان نادرێت لە لەلایەن ماددی و مەعنەوی من ئەمە بە هۆكار دەزانم.

*هۆكاری چیە ئەم یارییە لە ئاستی كچان پێشوازی باشی لێنەكراوە لە شارەكانی كوردستان؟
-هەموو وەرزشێك گشتی بۆ ئاستی كچان كەمتر پێشوازی لێ كراوە بەهۆی ئەوەی تاكو ئێستا لە كوردستان و عێراقیش خێزان وا بیر دەكەنەوە كە وەرزش بۆ كچەكان عەیبەیە و نابێت كچ یاریزان بێت، بە بۆچوونی من ئەوە كارێكی زۆر هەلەیە، پێویستە هەموو كەسێك بە دوای خەونەكانی خۆی بكەوێت.
* ئاستی یاری بالە چۆن دەبینی لە كوردستان ؟
- بێگومان ئاستی یاری بالە لە كوردستان بە بەراورد بە هەر ناوچەیەكی ار زۆر ئاستێكی باشی نییە، ئەمەش دەگەرێنمەوە بۆ لایەنیدەری پاڵپشتی ئەم یارییە لە كوردستان.
* بە بۆچوونی تۆ چی بكرێت باشە بۆ هێنانە پێشەوەی كچانی وەرزشكار ئەم یارییە؟
- بە بڕوای من هێنانە پێشەوەی یاریزان بۆ ناو هەر وەرزشێك جا ئافرەت بێت یان پیاوان سەرەتا دەكەوێتە سەر حەزی كەسەكان خۆی دواتر پاڵپشتی كردن و هاندان ئەمەش بە تایبەتی بۆ ئافرەتان، چونكە لە ووڵاتی ئێمە كەمتر پاڵپشتی ئافرەتی وەرزشكار دەكرێت بەردەوام پاڵپشتی وەرزشی پیاوان دەكرێت.
*بەرنامەت چیە بۆ داهاتووی خۆت وەكو كچە یاریزانێكی لاو؟
- من گەشبینم بە داهاتووم بە هۆی ئەوەی تەمەنێكی بچووكم هەیە و كات و وزەی زۆرم هەیە، بۆیە پلانم ئەوەیە لە داهاتوو وەكو یەك لە ئەستێرەكانی كوردستان و عێراق دەربكەوم و یاری بۆ هەڵبژاردەی عێراقیش بكەم .

*یانەكانی تایبەت بە یاری كچان بە چ شێوازێك هاوكاریتان دەكات؟
- ئێمە لە بەشێك لە یانەكان بە خۆبەخش یاریمان دەكرد، بەڵام لە رووی ماددی و مەعنەوی هاوكاری باشمان دەكەن و زۆر پاڵپشتمانن .
*گرفتی ئەم یارییە لە چی دەبینی؟
- گرفتی ئێمە لەم یارییەدا نەبوونی پاڵپشتییە، وە كردنەوەی خولی بە هێز و بە ئەزموون وەك هەموومان ئاگادارین ساڵانە چەند جارێك خول دەكرێتەوە لە خولەكانیش هەلەی زۆر دیار ئەنجام دەدەن دەبێتە هۆی ئەوەی یاریزانان و تیپەكانیش بە گشتی و ئارەزوویان بۆ یارییەكە نەمێنێت.

* خەونی وەرزشیت چیە وەكو كچە یاریزانێك؟
-خەونم ئەوەیە بگەمە بەزرترین ئاستی وەرزشیم و ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەم و یانەكەم بگەینمە ئاستێكی بەرز و بۆ ئەوەی نازناوەكانی عێراقی ببیەنەوە پشت بەخوای گەورە بەهاوكاری هاوڕێیەكانم و ڕاهێنەرەكەم.
*حەزت هەیە هەڵبژاردەی بالەی كوردستان دابمەزرێ تۆش یەكێك لە یاریزانەكانی بیت؟
- بەڕاستی ئەوە خەونی هەموو وەرزشكارێكی كوردە كە یاری بۆ هەڵبژاردەی ووڵاتەكەی خۆی بكات و منیش یەكێكم لەم یاریزانانەی كە ئەمە یەكێكە لە خەونە هەرە گەورەكانم بۆ ئەوەی ڕۆژێك لە ڕۆژان یاری بۆ هەڵبژاردەی ووڵاتەكەمان بكەین.
*ئەگەر شتێكت ماوە لە كۆتاییدا؟
-زۆر سوپاس بۆ گۆڤاری گوڵان بۆ ئەم هەموو خزمەتە زۆرەی وەرزشكارانی كوردستان، هیوادارم كشە یاریزانەكان كۆڵ نەدەن و بەردەوام بن گرنگیان هۆكاری سەركەوتنە بۆ ئەم یارییە.

Top