یانەی ڕواندز گرفتی دارایی هەیە

یانەی ڕواندز گرفتی دارایی هەیە

یانەی ڕواندز گرفتی دارایی هەیە
هەر چەندە ئەم وەرزە یانەی وەرزشی ڕواندز بە گڕو تینێكی زۆرەوە بەشداری یارییەكانی وەرزی تازەی خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستانی كردبوو شان بە شانی یانەكانی سۆران و هەلۆی دەڤەرەكەیان، بەڵام ئاست و ئەنجامی تیپەكە وەكو پێویست نەبووە و هیچ سەركەوتنێكیان لە خولی پلە یەكی یانەكانی كوردستان تۆمار نەكردوە، ئەنجامە خراپەكانی یانەكەش ڕاهێنەری یانەكەی ناچار بەدەست لە كاركێشانەوە كردوە لە یانەكە، بەڵام كارگێڕیی یانەكە هەوڵی باشتر كردنی ئاستی تیپەكە دەدات و گرفتە داراییەكانیش هۆكارن بۆ ئەوەی نەتوانن بگەنە ئاستێكی باشتر، لەم بارەشەوە سەرهەد سەلام سەرۆكی یانەی وەرزشی ڕواندز بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئەمساڵ بەشداری یارییەكانی خولی پلە یەكی یانەكانی كوردستانمان كردوە، بەڵام لە یارییەكانی چوار هەفتەی ڕابردوو ئاست و ئەنجامان وەكو پێیوست نەبووە، بۆیە ڕاهێنەری یانەكەمان دەستی لە كاركێشاوەتەوە، ئێمەش وەكو كارگێڕیی یانە هەموو هەولێكمان دەخەینە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانین ئاست و ئەنجامان لە خولی پلە یەكەكان وەكو پێویست بێت، هەر چەندە ئەم وەرزە چەندین یاریزانمان هێناوەتە ریزی یانەكەمان بۆ ئەوەی بتوانین ئاست و ئەنجامان بەرچاو بێت، بەڵام تاكو ئێستا نەمانتوانیوە ئەنجامەكانمان دڵخۆشكەر بێت، گوتیشی" یانەكەمان گرفتی دارایی هەیە و تاكو ئێستا پارەی وەرزی ڕابردووش قەرزارین و بڕە پارەیەك وەكو قەرز لای ئێمە ماوە هیچ خەڵكە، بەهیوای ئەوەین هاوكاریمان بكڕێ بۆ ئەوەی بتوانین گرفتە داراییەكانمان چارەسەر بكەین و بتوانین لە یارییەكانی داهاتوو كاری باش بكەین بۆ دووبارە گەڕانەوەی یانەكەمان بۆ ئەنجامی باش.

Top