چوارقورنە دەچێتە قۆناغێكی تازە
چوارقورنە دەچێتە قۆناغێكی تازە
یانەی چوارقورنەی دەڤەری ڕاپەرین لەم وەرزە ئاست و ئەنجامەكانی وەكو پێویست نییە لە خولی نایابی یانەكانی كوردستان یانەكەش لە كۆی ئەنجامدانی حەوت یاری لە خولەكە خاوەنی تەنیا چوار خاڵە ئەمەش لەگەڵ ئامانجی یانەكە یەكناگرێتەوە، بۆیە لە دوای دەست لە كاركێشانەوەی ڕەمزی ساڵح، یانەكە بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ ستافێكی ڕاهێنەران واژوو كرد بۆ ئەوەی ئەركی ڕاهێنەرانی پێشوو تەواو بكات، كارگێڕیی یانەكە بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ مامۆستا رەفیق سەعیدو واژوو كرد بۆ ئەوەی بتوانێ ئاستی تیپەكە بەرز بكاتەوە و كێبڕكێ لە سەر بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە بكات لە یارییەكانی داهاتوو، لە ئێستادا ڕاهێنەرە سۆڕانیەكەی یانەی چوار قورنە هەموو هەولێك دەدات بۆ ئەوەی ئاستی تیپەكە بباتە قۆناغێكی باشتر و هەر چی نەبێت لەم قۆناغە یانەكە بباتە پێشەوەی خانەكانی ریزبەندی یانەكان، هەموو هەولێكیشی بۆ ئەوەیە تیپەكە بخاتەوە سەر سكەی ئەنجامی شایستە لە خولی نایابی یانەكانی كوردستان.