پاڵەوانێتی شەترەنج بۆ قوتابخانە ناحكومییەكان بەرێوەچوو
پاڵەوانێتی شەترەنج بۆ قوتابخانە ناحكومییەكان بەرێوەچوو
دەزگای جیهان بۆ پەروەردەبەمەبەستی زیاتر خزمەت كردنی یاری شەترەنج لە ناوەندەكانی خوێندنی ناحكومی لە سنوری بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر لە هۆڵی قوتابخانەی نێودەوڵەتی زانكۆی جیهان هەڵسا بە ئەنجامدانی پاڵەوانێتی شەترەنج بۆ زیاتر لە 40 قوتابخانەی ناحكومی لە هەریەك لە پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك و سلێمانی و كەركوك و موسل هەر قوتابخانەیەك بە یەك یاریزان بەشداری كردبوو، پاڵەوانێتیەكە بە حەوت جەولە و بە سیستەمی سویسری یارییەكانی بەرێوەچوو، لەم بارەشەوە مامۆستا دانا بەرپرسی دەزگای جیهان بۆ پەروەردە گوتی" ئامانجمان زیاتر بەرەوپیشبردنی ئاستی ئەم یارییە لە ناوەندەكانی خوێندن و هەوڵیشماندا كەوا كۆمەلێك یاریزانی بەتوانا لە قوتابخانەكان كۆبكەینەوە بەشداری ئەم پاڵەوانێتیەیان پێ بكەین و ئاستی پاڵەوانێتیەكەش زۆر بەرز بوو، بەرنامەمان هەیە بتوانین كاری زیاتر بكەین، ئەنجامی كۆتایش بەم شێوەی خوارەوە بوو.
1-پەروەر پیچیكار
2-یوسف عومەر
3-ڕۆز سەمیر