فەرحان شوكر چاوی لە گۆڵكاری خولی نایابە
فەرحان شوكر چاوی لە گۆڵكاری خولی نایابە
فەرحان شوكر یەكێك لە ئەستێرە دیارەكانی ئەم وەرزی خولی نایابی یانەكانی كوردستانە لەگەڵ یانەی دەربەندیخان، ئەو هەر چەندە ئەم وەرزە لە خولی عێراقی گەڕاوەتەوە بۆ یاری كردن لە ریزی یانەی دەربەندیخان لە یارییەكانی ئەم وەرزەش بۆتە جێگای سەرەنجی زۆربەی یانەكانی بەشداربوو كە هەفتەی لە دوای هەفتە ئاستی بەرەوە سەرەوە هەڵدەكشێت و بۆتە مۆتەكەی زۆربەی یانە بەشداربووەكان كە دەتوانێ بە گۆڵ كردن تۆڕەكانیان بهەژێنێت، فەرحان ئەم وەرزە تاكو ئێستا 14گۆڵی لە سەرجەم یارییەكان تۆماركردوە ئەوەش ڕێژەیەكی زۆرە لە تۆماركردنی گۆڵ، بۆیە سەرەڕای هاتنی چەندین گرێبەست لە یانەكانی تر، بەڵام ئەم هێرشبەرە كوردە ئەوەی ئاشكرا كردوە كە ئەمساڵ بەردەوام دەبێت لەگەڵ یانەی دەربەندیخان و وەرزەكەیان لەگەڵ تەواو دەكات، فەرحان كێبڕكێ لەگەڵ هەریەك لە گۆڵكارانی تری یانەكانی تری كوردستان كە پێكدێت لە هەریەك لە یاریزانان(محەمەد خەلیل و عومەر بیبۆ و فرانسیس دادزی و محەمەد والح و بەلێن فایەق) كە ئەم یاریزانانە لە یانەكانی خۆیان كێبركێ دەكەن لە سەر بەدەستهێنانی نازناوی گۆڵكاری خولەكە، هێشتا كاتی خولەكە ماوەی بۆ ئەوەی نازناوی گۆڵكاری ئەم وەرزە یەكلای بێتەوە ئایا یارییەكانی داهاتووش فەرحان دەتوانێ رێژەی گۆڵی زیاتر تۆماربكات و پێشەنگی گۆڵكاران قایمتر بكات.