كۆسرەت بایز گەڕاوەتەوە خولی كوردستان

كۆسرەت بایز گەڕاوەتەوە خولی كوردستان

كۆسرەت بایز گەڕاوەتەوە خولی كوردستان
كۆسرەت بایز یەكێك لە ئەستێرە دیارەكانی یاریگاكانی عێراقی كە بەردەوام لەگەڵ تیپەكانی عێراقی لە خولی بژاردەی عێراق و نایاب یاری كردوە، ئەم وەرزەش بە گرێبەستێك لە یانەی گەرمەوە ڕووی كردە یانەی دیالە لەخولی بژاردەكانی عێراقی، بەڵام بەهۆی ئاست خراپی یانەكە لەم وەرزەی خولی بژاردەی عێراقی كە لە دواین ریزبەندی یانەكان دێت لە خولەكە، ناوبراو لەگەڵ یانەی دیالە جیابۆتەوە و ئێستا گەڕاوەتەوە خولی نایابی كوردستان چاوەڕوانی هاتنی گرێبەستێكە لە خولی عێراقی، لەم بارەشەوە كۆسرەت بایز بۆ گۆڤاری گۆڵان گوتی" بە شێوەیەكی كاتی هاتوومەتەوە بۆ خولی نایابی كوردستان گرێبەستم لەگەڵ یانەی هەندرێن كردووە، چاوەڕوانی ئەنجامدانی گرێبەستم لە خولی عێراقی، بۆیە ئەم ماوەیەی بۆ ئەوەی دانەبڕێم لە وەرزش لەگەڵ یانەی هەندرێن یاری دەكەم. گرێبەستەكەم هەمیشەیی نییە و تەنیا هاوكاری كردنی یانەی هەندرێنە لەم خولە. لە بارەی هاتنی گرێبەستیش لە خولی عێراقی گوتی" بەلێ چەندین گرێبەستم بۆ هاتووە لە خولی بژاردە و نایابی عێراقی، لە ئێستادا لە گفتوگۆداین بۆ ئەوەی بگەینە كۆتایی ئەو كات ناوی یانەكەش ئاشكرا دەكەم، چونكە من ساڵانێكی زۆرە لە خولەكانی عێراقی یاری دەكەم، دەمەوێ بتوانم زیاتر خزمەت بە وەرزش بكەم ئاستی ڕاستەقینەی خۆشم پێشكەش بكەم لە خولەكان.

Top