پۆپجی مۆبایل تایبەتمەندی نوێی سەرنجڕاکێش لە نوێترین نوێکردنەوەی وەشانی 3.2دا ڕادەگەیەنێت

پۆپجی مۆبایل تایبەتمەندی نوێی سەرنجڕاکێش لە نوێترین نوێکردنەوەی وەشانی 3.2دا ڕادەگەیەنێت

پۆپجی مۆبایل تایبەتمەندی نوێی سەرنجڕاکێش لە نوێترین نوێکردنەوەی وەشانی 3.2دا ڕادەگەیەنێت

پۆپجی مۆبایل، یەکێکە لە بەناوبانگترین یارییە مۆبایلەکانی جیهان، پێشکەوتنی نوێی لە نوێکردنەوەی وەشانی 3.2 ئاشکرا دەکات، کە تا 9ی تەمموز بەردەستە. یاریزانان دەتوانن لە دۆخی پۆپجی مۆبایل و World of Wonder بە دۆخی نوێی Mecha Fusion سەرسوڕهێنەرە میکانیکییەکان بگەڕێن، شانبەشانی پێشکەوتنەکانی Metro Royale لە وەرزی 18ی خولی شەشەمدا.
نوێکردنەوەی وەشانی 3.2 یMecha Fusion دەناسێنێت، کە دۆخێکی نوێیە کە لەسەر Erangel و Livik و Miramar بەردەستە، کە سێ mech ی ناوازە دەهێنێتە ناو پۆپجی مۆبایل، وەک: Levitron، Strider وArmamech . وە Levitron ئۆتۆمبێلێکی ناوازەیە کە دەتوانێت لە نێوان خێرایی و فۆڕمی موگناتیسیدا بگۆڕێت؛ وە Strider شانازی بە توانای بازدان و تەقاندنی مووشەکەوە دەکات، لە کاتێکدا Armamech کە ئۆتۆمبێلێکی چوار کورسییە و بە تێکەڵکردنی Strider و Levitron دروستکراوە، گشتگیرییەکی بێهاوتای پێشکەش دەکات. دەتوانرێت Armamech لە Steel Ark بانگهێشت بکرێت. هەروەها Steel Ark شوێنێکی گەورەی ناوەوەی هەیە، لەگەڵ پێکهاتەیەکی بەرز و چیندار بۆ ئەوەی یاریزانەکان چێژ وەربگرن. هەروەها هەردوو Levitron و Strider دەتوانرێت لە Steel Ark و بنکەکانی کۆکردنەوە بدۆزرێتەوە. بنکەکانی کۆکردنەوە بەسەر نەخشەکانی Erangel و Livik و Miramar بڵاودەبنەوە، هەروەها دەرفەت بە یاریزانان دەڕەخسێنێت کە تەندروستی میکەکە پڕبکەنەوە و سووتەمەنی و مووشەکەکان باربکەن
جگە لەم mechە نوێیانە، دۆخی Mecha Fusion چەندین بابەتی کارەکتەری نوێش بە پۆپجی مۆبایل زیاد دەکات، هەروەها Personal AED کە توانای خۆ ڕزگارکردنی یاریزانەکان دەدات کاتێک دەخرێنە خوارەوە، هەروەها Respawn Beacon کە ڕێگە بە دووبارە دەرکەوتنی دەستبەجێی هاوڕێیانی دۆڕاو دەدات.
هەروەها World of Wonder کۆمەڵەیەکی تایبەتی خۆی لە یارییە نوێیەکانی ئیلهامبەخشی mech و زیادکردنەکان وەردەگرێت شانبەشانی شتە نوێیەکانی Target Dummy و تۆپی پێ. لە Military Base Mecha GvG یاریزانەکان شەڕ بۆ سەرکەوتن دەکەن لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکدا لەسەر بنکەیەکی سەربازی، لە کاتێکدا Steel Ark Catch Me هەمووی لەسەر دۆزینەوە و نەهێشتنی ئەو یاریزانانەیە کە لە ماوەی دیاریکراودا خۆیان حەشارداوە بۆ بردنەوە. وە Steel Ark Infinite Respawn Royale چوار تیم دەبینێت کە لە دەوری Steel Ark شەڕ دەکەن بۆ دەکەوتنی بێسنوور، لە کاتێکدا یاریزانەکان دەتوانن چێژ لە شەڕێکی سەرنجڕاکێشی 1v1 mech وەربگرن، بە بەکارهێنانی بۆکس و مووشەک. لە کۆتاییدا شەڕی فراکسیۆنی 8v8 ی Mecha Mayhem لە ئاسمانەوە mechەکان بانگ دەکات.
نوێکردنەوەی وەشانی 3.2ی پۆپجی مۆبایل کۆمەڵێک تایبەتمەندی و چاککردنی دۆخی ماڵەوە دەناسێنێت، لەوانەش بابەتە نوێیەکانی دۆخی Elegant Ancient Capital شانبەشانی پرۆسەی دروستکردنی نەخشەی باشتر. جگە لەم بابەتە سەرنجڕاکێشانە.
Metro Royale نوێکاری سەرنجڕاکێش لە نوێکردنەوەی وەشانی 3.2 وەردەگرێت، لەوانە باشترکردنی ئەزموونی جوڵەی یاریکردن، کۆکراوەی نوێ و Striderی دوژمنی نوێ. یاریزانان دەتوانن لە یەک کاتدا چەندین دیاری بکەنەوە، ، لەگەڵ ئەگەری دانانی لە HOME
ئێستا یاریزانان دەتوانن لە یارییەکانی Metro Royale دا Player and Companion EXP بەدەستبهێنن، و ڕووبەڕووی دوژمنێکی نوێی PvE ببنەوە کە Strider ە.
نوێکردنەوەی وەشانی 3.2 هاتنی وەرزی 18ی خولی شەشەمە کە کۆمەڵێک بابەتی ئەفسانەیی نوێ دەخاتە ڕوو لەوانە چاویلکەی C6S18، سێتی C6S18، ماسکی C6S18، کەڤەری C6S18، و .C6S18 - DBS

Top