هەندرێن بووە پاڵەوانی جامی كوردستان

هەندرێن بووە پاڵەوانی جامی كوردستان

هەندرێن بووە پاڵەوانی جامی كوردستان
لە سەر یاریگای نێودەوڵەتی یانەی وەرزشی زاخۆ بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆری هاندەرانی وەرزشی هەردوو یانەی یانەی هەندرێنی شاری هەولێر و ئاكرێ لە یاری كۆتایی جامی یانەكانی كوردستان بەیەك گەیشتن، هەردوو یانە ئامادەكارییەكی زۆریان بۆ ئەم یارییە كردبوو بۆ ئەوەی بتوانن نازناوی جامەكە بۆ خۆیان یەك لای بكەنەوە، لەگەڵ دەستپێكی یارییەكە هەردوو یانە بە وریاییەكی زۆرەوە هاتبوونە نێو یاریگا بۆ ئەوەی بتوانن ئەم نازناوە بۆخۆیان یەكلای بكەنەوە، لە گێمی یەكەمی یارییەكە هەردوو یانە چەندین هێرشیان بردە سەر گۆڵی یەكتری، بەڵام گشت هەوڵەكان بێ سوودبوو.
لە گێمی دووەمی یارییەكە یاریزانانی یانەی هەندرێن بە پلانێكی تۆكمەتر هاتنە نێو یاریگا و توانیان ئاستێكی باش پێشكەش بكەن لەم گێمەش یارییەكە بەخۆیان یەك لای بكەنەوە بە ئەنجامی(2-1)گۆڵ ، گۆڵەكانی هەندرێن لە رێگەی یاریزانان(هێمن نازم وعەباس حوسێن) و تاكە گۆڵی ئاكرێش یاریزان(سەلاح حەسەن) بەم ئەنجامەش بۆ یەكەمجار لە مێژووی پاڵەوانێتیەكە هەندرێن نازناوەكەی بەدەست هێنا، لەم بارەشەوە ڕاهێنەری یانەی هەندرێن دلشاد مەعروف بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی"ئێمە چەند سالێكە هەوڵمان دەدا بۆ بەدەستهێنانی نازناوی جامی كوردستان،ئەمساڵیش توانیمان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەین و لە یاری كۆتایشدا دوای ماندوو بوونێكی زۆر توانیمان نازناوی جامی كوردستان بگەرێنەوە هەولێری پایتەختی كوردستان.
كارزان كانەبی

Top