خەونى بەغدا بۆ نەهێشتنى قەوارەى هەرێمى کوردستان نایەتەدى

خەونى بەغدا بۆ نەهێشتنى قەوارەى هەرێمى کوردستان نایەتەدى

لەدوای دامەزراندنی عێراقی نوێ لە سەر بنەمای سیستەمی فیدڕاڵی ، دیموكراسی و هاوبەشی و سازان و هاوسەنگی و ئینجا نووسینەوەی دەستوورێك كە تێیدا مافی نەتەوەی كورد و سوننە و پێكهاتەكانی تری تێیدا نووسراوەتەوە و جێگراوە، بەڵام هەر كە دەسەڵاتدارانی بەغدا دەستیان بە كورسی دەسەڵاتەوە گڕت ، نەك هەر رابردوویان لە بیركرد بەڵكو خراپتر لە ڕژێمەكانی پێش خۆیان دەستیان كرد بە سیاسەتی پەراوێز خستن و تاكڕەویی و سڕینەوەی بەرامبەرەكەیان و گۆڕینی ڕێرەوی دەسەڵاتی ئێستای بەغدا بە قۆناغی زۆرینەی تاكڕەویی و مەزهەبی و تایفی
ئەوەش وایكرد كە رۆژ بە رۆژ نەك هەر پابەندی دەستوور و هاوبەشی نەبن ، بەڵكو هەموو ڕێككەوتننامە و هەوڵەكانی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان بەغدا وهەولێر بە هەڵواستراویی بهێنڵینەوە و هەمووكات چاوەروانی دەرفەتێك بكەن بۆ لێدان و سزادانی خەڵكی كوردستان بەو چەك و ئامرازانەی لە بەردەستیانە بەتایبەتی لە ڕووی ئابووری وسیاسی و سەربازی و یاساییەوە .
دەسەڵاتدارانی بەغدا ، پێیان وایە كە ئێستا لە بەهێزتر پێگەدان ، بۆیە لەلایەن داوا لە هێزەكانی ئەمەریكا و هاوپەیمانان دەكەن كە خاكی عێراق بەجێبێڵن و لەلایەكی تریش داوا لە ( یۆنامی ) ، دەكەن كە چیتر پێوستیان پێی نییە ودەبێت كۆتایی بە ئەركەكانیان بهێنن ، لەم لەشەوە نەك هەرەشە و مەترسیەكان لە سەر عێراق كۆتاییان نەهاتووە ، بەڵكو ئەوەی لە راستیدا دەبینرێت ، هێشتا هەڕەشەی تیرۆر و بوونی دەیان گروپی میلیشایی و ئینجا چارسەر نەكردنی كێشەكانی نێوان هەولێر وبەغدا وەك ماددەی 140ی دەستووریی هەمیشەیی و ئینجا بریارە سیاسییەكانی دادگای بەناوی فیدراڵیی و پرسی هەناردەكردنەوەی نەوت و یاسایی و بودجە و مووچەی هەرێمی كوردستان و رێگریكردن لە ناردنی ئەو شایستانە بەهیچ شێوەیەك جێبەجێ نەكراون ، ئەوەش هەمووی ئاماژەیە بەو راستییەی كە دەسەڵاتدارانی بەغدا بەردەوام خەون بە لاوازكردنی قەوارەی هەرێمی كوردستانەوە دەبینن و هیچ گۆرانكارییەك بە سەر زێهینیەتیان نەهاتووە
دەمهەوێت بڵێم ئەو هەنگاوانەی كە عێراق كاریان بۆ دەكات بۆ لێدان و خەونی لاوازكردنی هەرێمی كوردستان دەبینێت بریتین لە :
یەكەم ،، پاساو هێنانەوەی بێ بنەما بۆ جێبەجێكردنی هەموو ئەو ماددە دەستوورییانەی كە پەیوەست بە مافە رەواكانی هەرێمی كوردستانن
دووەم ،، ڕێگریكردن لە هەناردەكردنەوەی نەوتی كوردستان بە پاساویی تێچووی نەوت و ئینجا كاركردن بۆ ئەوەی كە دۆسییەی نەوت و غازی هەرێمی كوردستان بەدەست بێنێت ، لە رابردووش بینیمان كە چۆن بەڕێگەی دادگەیەك لە پاریس و بەكارهێنانی یاساییەك سەردەمی ڕژێمی لەناوچوویی بەعس ئەو كارەی كرد لەكاتێكدا هێنانەدەرەوە و فرۆشتنی نەوتی كوردستان بەهیچ شێوەیەك نادەستووری نییە .
سێیەم ،، كات بە فیرۆدانی بەغدا لە پرسی هەناردەكردنەوەی نەوت لە كاتێكیدا دەسەڵاتی عێراق توانایی وەرگرتنی 400 هەزار بەرمیلیشی بۆ بەكارهێنانی ناوخۆیی نییە ، لەكاتێكدا لە پێناو خەونی دەستبەسەرداگرتنی دۆسیەی نەوت كوردستان تا ئێستا بە سەدان ملیۆن دۆلار زیانی گەشتی لێكەوتۆتەوە و لەكاتێكدا كە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بە پچڕ پچر دەنێرت و چونكە توانایی دابینكردنی مووچە و بودجەی نییە .
چوارەم ،، لەگەڵ هەوڵەكانی نێودەوڵەتیی بەتایبەتی ئەمەریكاو ئەوروپا و توركیا بۆ هەناردنەكردنەوەی نەوتی كوردستان بەڕێگەی بۆری نەوتی جیهانەوە ، بەڵام تا ئێستا عێراق خۆی لە ڕێگەدان بە هەناردەكردنەوەی نەوتی كوردستان نادات ، بەتایبەتی كە ئێستا كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی لە سەر هێڵن تاكو غازی كوردستانیش وەك جێگرەوەیەك بۆ هاوردەكردنی غاز لە وڵاتانی دراوسێی عێراق بەكار بهێنن چونكە ئەمەریكا هۆشداری داوە كە چیتر ڕێككەوتننامەی نێوان بەغدا و تاران بۆ هاوردەكردنی غاز نوێی ناكاتەوە و دەبێت پشت بە غازی هەرێمی كوردستان ببەستێت ، هەموو ئەمانە ئاماژەن بەوەی كە پرسی هەناردەكردنەوەی نەوتی كوردستان ئەوەندە سیاسییە و ئەوەندە پەیوەست نییە بەتەكنیكییەوە .
پێنجەم ،، خەونی دەسەڵاتدارانی بەغدا بۆ دروستكردنی گوشار لە سەر هەرێمی كوردستان بە تایبەتی لە پرسی نەوت و غاز و نەناردنی مووچە و بودجەی كوردستان بۆ ئەوەیە كە تا زیاتر سازش بە گەلی كورد بكات بۆ مەرامەكانی بەتایبەت لە چوارچێوەی هەماهەنگی كە پێكهێنەری حكوومەتەكەی سوودانییە .
شەشەم،، مەرامێكی تر لەو هەنگاوانە بەتایبەتی هەناردەكردنەوەی نەوتی كوردستان ، باش لەو راستییە گەیشتوون كە ، كە لە چەند ساڵی ئایندە هەرێمی كوردستان نەك تەنها نەوت بەڵكو لە رووی هەناردەكردنی غازیشەوە ، لە سەر ئاستی ناوچەكە و نێودەوڵەتیشدا پێشكەوتن وگەشەسەندنی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت ، بەتایبەتی زۆرێك لە دەوڵەتەكان ئامادەن لەگەڵ هەرێمی كوردستان مامەڵە بكەن ، ئەو ڕێگریكردنانەی رابردوو و بە ئێستاشەوە تەنها خەونی شكستهێنانە بە كەرتی وزەی هەرێم و رێگریكردنی لە هاتنی كۆمپانیاكان بۆ هەرێمی كوردستان .
حەوتەم ،، دروستكردنی كێشە لە ناردنی ماف و شایستەداراییەكان و دروستكردنی پاساو و بیانوو بۆ هەرێمی كوردستان و هەر جارەو بە پاساوێك ئامادەژەیەكی روونە بۆ ئەوەی دۆسییەی دارایی لە دەست كوردستان دەربێنن ، بەشێوەیەكی گشتی دەسەڵاتدارانی بەغدا ، بەبیركردنەوە و زێهنیەتێكی خۆسەپاندن و سەنتراڵیزم كار بۆ ئەوە دەكەن كە عێراق لە دەوڵەتێكی فیدڕاڵییەوە بۆ سیستەمێكی تاكڕەویی ببەن و پرسێك بەناوی قەوارەی هەرێمی كوردستان كە هەم یاسایی و هەمیش دەستوورییە بوونی نەمێنێت و وەكو پارێزگاییەك مامەڵە لەگەڵ بكرێت و پێگەی هەرێمی كوردستان لاواز بكرێت و خەڵكی كوردستانیش بە نەناردنی مووچە و یانیش پچڕ پچڕ ئازار بدەن .
هەشتەم ،، مەرامێكی تر لە دروستكردنی ئەو گوشارانە بۆ ئەو راستییە دەگەرێتەوە كە سەنگ و پێگەی پارتی دیموكراتی كوردستان بە رێگەی نەناردنی مووچە و بودجەوە لاواز بكەن ، هەڵبەت ئەوەیش بەرێگەی چاوساغی هەندێك لایەن و ئینجا بەكارهێنانی كارتی دادگە و هەڵبژاردنێكی دیزاینكراو و پێشوەختە .
دەتوانین بەڵێن كە ، هەنگاوەكانی هەرێمی كوردستان لە رووی سیاسی و دیپلۆماسی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی بەغدا درێژەی هەیە ، هەر چەندە تا ئێستا عێراق كاری بۆ پابەندبوون بە دەستوور و ئینجا پێدانی ماف و شایستەداراییەكانی هەرێمی كوردستان نەبووە و نەداوە ، چونكە خەونی دەسەڵاتدارانی بەغدا لە رابردوو و ئێستاشدا تەنها لاوازكردن و نەهێشتنی قەوارەی هەرێمی كوردستان بووە، بۆ ئەو مەبەستەش هیچ جۆرە ئامراز و سیناریۆ و یاسا و قەیران و گەمارۆدان و پیلانێگێری نەما دژی گەل و قەوارەیەكی خۆراگری و بەهێز تاقی نەكەنەوە و بەدڵنییاییەوە خەونی ناحەزانیش هەرگیز نایەتەدی.

Top