فێستیڤاڵی پەروەردەكانی سنوری پارێزگای هەولێر ئەنجامدرا

فێستیڤاڵی پەروەردەكانی سنوری پارێزگای هەولێر ئەنجامدرا

فێستیڤاڵی پەروەردەكانی سنوری پارێزگای هەولێر ئەنجامدرا
بە چاودێری پارێزگای هەولێر و لە سەر یاریگای شەهید فرانسۆ هەریری فێستیڤاڵی پەروەردەی سنوری پارێزگای هەولێر ئەنجام درا، بەرێوەبەرایەتی چاڵاكی وەرزشی و دێدەوانی لە بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر وەكو بەرنامەی ساڵانەی خۆی دوای دە ساڵ لە چاوەڕوانی توانی ئەمساڵ فێستیڤاڵەكە بەرێوەببات، لەم فێستیڤاڵە هەریەك لە پەروەردەكانی (ناوەندی هەولێر، دەوروبەری هەولێر، بنەسڵاوە، شەقڵاوە، كۆیە، خەبات، مەخمور) بەشداربوون بەڕكابەری كردن لە سەر نازناوەكان، سەرەتای فێستیڤاڵەكە بە ڕۆیشتنی دەستەی ناوبژیوانانی سەرپەرشتیار و پەروەردەكان دەستی پێكرد و دواتریش سوێندی وەرزشی خوێندرایەوە ، 25 یاری جۆراوجۆر ئەنجام دەدرا لە نێوان كوڕ و كچە یاریزانانی پەروەردە جیاوازەكانی سنوری پارێزگای هەولێر زیاتر لە 150 یاریزان كێبڕكێان دەكرد لە سەر بەدەست هێنانی میدالیاكانی فێستیڤاڵەكە،450 قوتابی نمایشی تابلۆی هەولێریان پێشكەشی ئامادەبووان كرد، لە بارەی بەرێوەچوونی ئەم فێستیڤاڵەش مامۆستا (بێجان ئیبراهیم) بەرێوەبەری چاڵاكی وەرزشی و دێدەوانی لە پەروەردەی گشتی هەولێر گوتی" ماوەیەكی زۆرە لە ئامادەكاریدابووین بۆ بەرێوەچوونی ئەم فێستیڤاڵە و ئامانجمان بوو كارێكی جوان و سەرنج ڕاكێش ئەنجام بدەین لە پایتەختی كوردستان،حەوت پەروەردەی سنوری بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر بەشداربوون لەم فێستیڤاڵە، سوپاسی بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر دەكەین كەوا هاوكاری زۆری ئەم فێستیڤاڵە بووە، قوتابیان و مامۆستایانی پەروەردەكان بە روحێكی جوانی وەرزشی بەشداری یارییەكانیان كرد، كارەكانمان بە رێك وپێكی بەرێوەچوو، و سەرجەم لێژنەكانی یارییە جیاوازەكانم ئەنجامدا كە 25 یاری جۆراوجۆر لە خۆ دەگەرت لە هەردوو ئاستی كوڕان و كچان، سوپاسی چالاكی وەرزش و دێدەوانی پەروەردەی قەزاكانیش دەكەین كە هەماهەنگی باشیان بۆ كردین بۆ ئەوەی بتوانین كارەكانی ئەم فێستیڤاڵە بگەینە ئەمڕۆ كە ماوەیەكی زۆرە لە پایتەختی كوردستان ئەم فێستیڤاڵە نەكراوە، خۆشبەختانە دوای چەندین جار دواخستن ئەم كارە كرا، هیوادارین بتوانین خزمەتێكی زۆر بە بواری وەرزشی بكەین لە ناوەندەكانی خوێندن و ئەم جۆرە چالاكییە وەرزشیانە بەردەوام بكەین، دواتریش لەلایەن ئامادەبووان خەڵات و دیاری بەسەر قوتابیە سەركەوتووەكان دابەشكرا. ئەنجامەكانیش بەم شێوەیە بوو
ئاستی كچان
1-پەروەردەی بنەسڵاوە65خاڵ
2-پەروەردەی ناوەندی هەولێر52خاڵ
3-پەروەردەی خەبات 37خاڵ
پاڵەوانی گۆڕەپان و مەیدان هەریەك لە قوتابیان(ژوان عزەدین و گەلارا عەلی بە 14خاڵ) بە هاوبەشی بوونە پاڵەوان لە پەروەردەی بنەسڵاوە.
ئاستی كوڕان
1-پەروەردەی بنەسڵاوە 87خاڵ
2-پەروەردەی ناوەند60خاڵ
3-پەروەردەی دەوروبەر54,5خاڵ
پاڵەوانی گۆڕەپان و مەیدان قوتابی(عەلی عەبدوللا بە21خاڵ ) لە پەروەردەی بنەسڵاوە.
كارزان كانەبی

Top