كچانى سیروانى نوێ ئاماده‌ن
تیپى فوتساڵى كچانى یانه‌ى سیروانى نوێ پاڵه‌وانى وه‌رزى رابردووى خولى نایابی فوتساڵى یانه‌كانى كوردستان، هه‌ر چه‌نده ئه‌م وه‌رزه خوله‌كه دواكه‌وتووه به‌هۆى بوونى په‌تاى كۆڕۆنا و تیپه‌كه‌ش له ئاماده‌كارییه‌كانى به‌رده‌وام بووه بۆ ده‌ستپێكى خوله‌كه و ده‌یه‌وێت پارێزگاری له ئه‌نجامه باشه‌كانى وه‌رزى رابردووی بكات، له باره‌ى ئاماده‌كارییه‌كانى یانه‌كه‌ش مامۆستاعهباس فه‌ره‌ج راهێنه‌رى كچانى سیروانى نوێ بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" ئاماده‌كارییه‌كانمان ده‌ستپێكردوه بۆ وه‌رزى نوێ خولى نایابى فوتساڵى كوردستان و به‌شدارى خولێكى دۆستانه‌مان كردوه له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید سودی زۆرمان لێ بینى و پله‌ى یه‌كه‌مان به‌ده‌ستهێنا ئه‌وه‌ش بۆ ئێمه ئاماده‌كارییه‌كى باشبوو، به شێوه‌یه‌كى باش ده‌ستمان به ئاماده‌كارییه‌كان كردوه و هیچ گرفتێكمان نییه له تیپه‌كه، پێكهاته‌یه‌كى تۆكمه‌مان دروست كردوه جگه له هێنانى ژماره‌یه‌ك له یاریزانانى به‌توانا بۆ یانه‌كه‌مان، ئه‌مساڵیش به‌لێنمان داوه به هه‌مان هێز و وره‌ى جاران بگه‌رێنه‌وه و بۆ به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته له خوله‌كه له‌م سێ ساڵه‌ى دوایی یه‌كێك بووینه له تیپه به‌هێزه‌كان، ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌كه‌ش هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كى كردوه بۆ ئامادهكارییهكامان به چڕى هێشتا خوله‌كه‌ش ماوه، له ماوه‌ى داهاتوو تیپه‌كه‌مان مه‌شقی باشتریش ده‌كات،بۆ ئه‌وه‌ى سیروانى نوێ به‌هه‌مان ریتمی پێشووتر كیِبڕكێ بكات، چاومان له‌وه‌یه ئه‌نجامى گه‌وره بۆ شارى سلێمانى بهدهستهێنین و ئه‌مساڵیش پشت به یاریزانانى لاو ده‌به‌ستین و به‌ته‌واوى ئاماده‌ن و زۆربه‌شیان بۆ هه‌ڵبژارده‌ى عێراق داواكراون ئه‌وه‌ش پاڵپشتێكى باشه بۆ ئێمه له داهاتووش پشتیان به ته‌واوى پێ ده‌به‌سترێ ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى كوردستانیش دروست بكرێ به هه‌مان شێوه. خولى فوتساڵى چانى یانه‌كانى كوردستان بڕیاره له 13ى ماناگى داهاتوو به به‌شداری هه‌ریه‌ك له یانه‌كانى ته‌ناهى، هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید، سیروانى نوێ، چۆمان، ئافره‌تانى دهۆك،ئافره‌تانى هه‌ولێر، ئه‌فرۆدێت، ره‌واندوز، چوار قورنه، ئاكرێ، شێخان یارییه‌كانى ده‌ست پێ بكات.
كارزان كانه‌بی