خۆزی دۆسكی ده‌یه‌وێت كچانى ئاكرێ بكاته پاڵه‌وانى كوردستان
تیپى تۆپى فوتساڵى یانه‌ى ئاكرێ سه‌ر به پارێزگاى دهۆك دواى نۆ سال له دابڕان له به‌شدارى كردن له خوله‌كانى كچان، ئه‌مساڵ بڕیاریان داوه به تیپێكى تۆكمه و به راهێنه‌رایه‌تى راهێنه‌رێكى ئافره‌تى به‌توانای پارێزگاى دهۆك كێبڕكێ سه‌رجه‌م یانه به‌شداربووه‌كانى خولی نایابى فوتساڵى كچانى یانه‌كانى كوردستان بكه‌ن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كارگێڕى یانه‌ى وه‌رزشى ئاكرێ به‌فه‌رمى گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ راهێنه‌رى به ئه‌زموونى شارى دهۆك و پێشووى یانه‌ى گاره خۆزی حهمیددۆسكی مۆركرد بۆ سه‌رپه‌رشتى كردنى مه‌شقى یانه‌كه له‌م وه‌رزه‌دا، له باره‌ى ئاماده‌كارییه‌كان و وه‌رگرتنى سه‌رپه‌رشتى كردنى كچانى ئاكرێ خۆزی دۆسكی بۆ گۆڤارى گوڵان گوتى" چه‌ند یانه‌یه‌ك داواى ئه‌وه‌یان كردبوو كه مه‌شقی یانه‌كانیان له ئه‌ستۆ بگرم، به‌ڵام من یانه‌ى ئاكرێم پێ له هه‌موو یانه‌كان باشتر بوو، ئاكرێ به‌رنامه‌یان هه‌یه بۆ ماوه‌ى درێژ‌و به‌رده‌وام تیپێكى گه‌وره دروست بكه‌ن بۆیه ئه‌و بڕیاره‌م داوه، ده‌ستمان به ئاماده‌كارییه‌كان كردوه بۆ به‌شدارى كردن له خولى نایابى كوردستان و كارمان له‌سه‌ر هێنانى چه‌ندین یاریزان كردوه بۆ ریزى یانه‌ى ئاكرێ، گوتیشى" ئێمه له‌گه‌ڵ كارگێڕى یانه‌كه بڕیارمان داوه بۆ دروست كردنى تیپێكى تۆكمه بۆ شارى ئاكرێ و یانه‌كه و له یاریزانانى شاره‌كه و به‌شدارى كردنمان له خوله‌كه به شێوه‌یه‌كى باش، ئه‌گه‌ر ئه‌نجامى باشیشمان نه‌بێ و ته‌نیا بتوانین تیپێكى ئاسان نه‌بین له خوله‌كه، له باره‌ى گرفته‌كانیش گوتى" كێشه‌و گرفتى كچانى ئاكرێش وه‌كو یانه‌كانى تر بێ گرفت نییه كێشه‌ى دارایی له هه‌موو یانه‌كان بوونى هه‌یه و گرفتێكى دیاره، به‌ڵام هه‌موو هه‌ولێك ده‌ده‌ین كارێكى باش بكه‌ین، دواى نۆساڵ تازه تیپه‌كه دروست بۆته‌وه به‌شدار ده‌بێت له خوله‌كانى كوردستان و ئامانجمان دروست كردنى تیپێكى جیاوازه له تیپه‌كانى تر و متمانه‌ى ته‌واوم به یاریزانه‌كان هه‌یه كه جێگاى ئه‌وه‌ن بتوانن ئه‌نجامى شایسته به‌ده‌ست بهێنن، پێشبیش ده‌كه‌ین تیپێكى ئاسان نه‌بین، چونكه خاوه‌نى یاریزانى باشین و هه‌وڵى خۆشمان ده‌ده‌ین چه‌ند یاریزانێك بهێنین بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین ئه‌نجامى باشمان هه‌بێت.
كارزان كانه‌بی