هه‌ڵبژارده‌ى ئیَران له هه‌ڵبژارده‌ى عیَراقی برده‌وه و خۆى گه‌یانده یارى كۆتایی
له‌میانى یاریه‌كانى پیَش كۆتایی خولى یه‌كیَتى خۆرئاوای ئاسیا هه‌ڵبژارده‌ى ئیَران توانى به‌ئه‌نجامى دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵیَك له‌عیَراق بباته‌وه و خۆى بگه‌یَنیَته یارى كۆتایی خوله‌كه.
سه‌ره‌تا هه‌ڵبژارده‌ى ئیَران له خوله‌كه‌ى 59 له‌رِیَگه‌ى یاریزان (جه‌لال حسینی) گۆڵى پیَشكه‌وتنیان تۆماركرد، به‌لاَم هه‌ڵبژارده‌ى عیَراق له خوله‌كه‌ى 71 گۆڵى به‌رامبه‌ریان تۆماركرد له‌رِیَگه‌ى یاریزان (مسته‌فا كه‌ریم) ، دواى ده‌ركردنى یاریزانیَكى عیَراق به‌كارتى سور له‌خوله‌كى 84 ئیَران گۆڵى سه‌ركه‌وتنیان تۆماركرد و خۆیان گه‌یانده یارى كۆتایی جامه‌كه كه برِیاره به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى كوه‌یت ئه‌نجامى بدات.