بوفۆن توشی پێكان هات
گۆڵچى هه‌ڵبژارده‌ى ئیتاڵیا (جان لویجی بوفۆ) له یارى هه‌ڵبژارده‌كه‌ى به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى پاراگواى توشی پێكان هات و به‌وهۆیه‌وه نه‌یتوانى له‌گێمى دوه‌مى یاریه‌كه به‌ژدارى بكات.
دواى كۆتایی هاتنى یاریه‌كه رِاهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى ئیتاڵیا (لیپی) ئاشكرایی كرد كه پێكانه‌كه‌ى بوفۆن ئاساییه و پێكانێكى سه‌خت نییه له‌یاریه‌كانى داهاتودا ده‌توانێت به‌ژدارى بكات.