لە تورکیا ئامادەکاری بۆ هەڵبژادنی پێشوەخت دەکرێت

لە تورکیا ئامادەکاری بۆ هەڵبژادنی پێشوەخت دەکرێت
ساڵێک بەسەر هەڵبژاردنی گشتی تورکیا دەرباز دەبێت، بەڵام ئێستا دەنگۆی هەڵبژاردنی پێشوەخت هەیە و دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکان لە ئێستاوە ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەکات.

حکومەتی تورکیا رایگەیاندووە کە هیچ کارێکیان بۆ هەڵبژاردن نەکردووە، پارتەکانی ئۆپۆزیسیۆنیش دەڵێن "ئامادەن بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت و پێویستە لەماوەی داهاتوودا بەڕێوەبچێت".

کێشەی نێوان تورکیا و حکومەتی عێراقی لەبارەی بەشداری سوپای تورکای لە شەڕی موسڵ کۆتایی نەهاتووە، حکومەتی عێراقی داوای کشانەوەی تورکیا دەکات و هۆشداری داوە کە بەشداری شەڕی موسڵ نەکات.

لەبەرامبەردا بەرپرسانی تورکیا جەخت دەکەنەوە کە بەشداریی دەکەن و دەیانەوێت تورکمانەکانی ناوچەکە لە کۆمەڵکۆژ و هەرهێرشێک بپارێزن.
RUDAW -
Top