گواردیۆلا یاریزانێکی باڤاری دەوێت
بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەکانی ئیسپانیا , گواردیۆلا داوای لەبەرپرسانی یانەکەی کردووە لە ماوەی داھاتوو گرێبەست لەگەڵ یاریزان کینگسلی کۆمان مۆربکەن ..
لەھەواڵەکە ھاتووە , کۆمان لەبنەرەتدا یاریزانی یانەی یۆڤانتسە و بەشێوەی خواستن یاری بۆ یانەی بایەرن میونخ دەکات , بەڵام کارلۆ ئەنشیلۆتی قەناعەتی بەتواناکانی کۆمان نییە لەبەر ئەمە ئامادەنییە گرێبەستی لەگەڵ مۆربکات ..
لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە , گواردیۆلا و کۆمان پەیوەندییەکی بەتینیان ھەیە , لەبەر ئەمەشە گواردیۆلا ھێلی ھێرشبەری یانەی مانشستەر ستی بەم یاریزانە بەھێز بکات ..
PAYAMNER -