پۆتين بۆ رۆژنامه‌وانان: ورياى ده‌زگا سيخوڕييه‌كان بن
پۆتين كاتێك ئه‌و قسه‌يه‌ى كرد, رۆژنامه‌وانه‌كان ده‌ستيانكرده پێكه‌نين, له به‌رامبه‌ردا پۆتين گوتى: پێويست به پێكه‌نين ناكات, پێتان ده‌ڵێم بۆچى، چونكه ئێوه زانيارى دياريكراوتان لايه و به‌و په‌ڕى ئازادييه‌وه له رێگه‌ى مۆبايله‌وه قسه ده‌كه‌ن و هه‌موو شتێك كه پێتان وايه گرنگه له رێى مۆبايله‌وه ده‌يڵێن. ئه‌وه‌ش سه‌رنج و بايه‌خى ده‌زگا هه‌واڵگرييه‌كان به‌ره‌و لاى خۆى كێش ده‌كات.
سه‌رۆكى رووسيا ئه‌وه‌شى گوت: ده‌زگا هه‌واڵگرييه‌كانى رووسيا له چوارچێوه‌ى ياسادا كارده‌كه‌ن, به‌ڵام ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌مريكا ته‌نانه‌ت ياسا كارپێكراوه‌كانى خۆشيان پێشێلده‌كات و به بێ مۆڵه‌تى دادگا گوێ له په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه‌كان ده‌گرێت.
k24-