هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە سەقز خرانە ئامادەباشییەوە

 هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە سەقز خرانە ئامادەباشییەوە
هێزە سەربازی ئەمنییەکانی حکوومەرت ئێران لە شاری سەقز و دەوروبەری بە بۆنەی حزووری پێشمەرگانی حیزبی دیموکرات، خرانە عاڵەتی ئامادەباشییەوە.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ماوەی چەند ڕۆژیکە هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لە ناوچەی سەقز لە حاڵەتی ئامادەباشیی تەواو دان.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش داوە "هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی ئێران لەو ناوچەی "سەرشیو"ی سەقز کە دەکەوێتە سەرسنووری کوردستانی باشوور بە هێزێکی زورەوە جێگیر کراون، بە جۆرێک کە تەنانەت ڕێگەی هاتوچۆی گوندەکانی پچڕاندووە و هەموو خەڵکەکەی لە هاتنەدەرەوە ئاگادار کردووتەوە."

دوای ئەوەی کە شەوی هەینیی ڕابردوو لە ناوچەی سەرشیوی سەقز لە شوێنێک بەناوی "کۆتەڕەش" شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێوان پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و هێزێکی کۆماری ئیسلامی هاتە ئاراوە، ڕێژیم دەستی بە جێگیرکردنی هێزی ئەمنی لەو ناوچە کردووە.

لەو شەڕ و دەرگیرییەدا، که ماوەی کاتژمێرێک درێژەی هەبووە ژمارەیەک لە هێزەکانی ئێران کوژران و بریندار بوونه کە لە ژمارەیان هەواڵێک لەبەردەستدا نییە.














باسنيوز
Top