داعش ئەو شەڕەی دۆڕاند کە ئەمیرەکانی خەویان پێوە دەبینی

 داعش ئەو شەڕەی دۆڕاند کە ئەمیرەکانی خەویان پێوە دەبینی
ئەو چەکدارانەی سووریا کە لە لایەن تورکیاوە پشتیوانی دەکرێن، توانییان شارۆچکەی (دابق) لە سنووری نێوان سووریا و تورکیا کۆنتڕۆڵ بکەنەوە.

بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 16\10\2016، چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا دوای شەڕێک، توانییان پاشەکشە بە ڕێکخراوی توندڕەوی داعش بکەن و شارۆچکەی دابق لە سەر سنوورەکانی تورکیا کۆنتڕۆڵ بکەنەوە.

ئەمە لە کاتێک دایە کە پێشتر چەکدارانی داعش بانگەشەی ئەوەیان دەکرد، شەڕی یەکلاکەرەوەیان لە (دابق) دەکەن کە گوایە لە ڕووی ئایینییەوە، ئەو شەڕە بۆ موسوڵمانان یەکلاکەرەوە دەبێت، بەڵام شەڕەکە نەک هەر یەکلاکەرەوە نەبوو، بەڵکو لە ماوەی چەند ڕۆژێکی کەمدا، داعش دابقی لەدەست دا.

پێشتر لە 13\8\2014دا، ڕێکخراوی توندڕەوی داعش پاش شەڕێک لەگەڵ گرووپە ئیسلامی و شەڕکەرەکانی سووریا کە داعش ناوی نابوو (تۆڵەی پاکیزەکان)، شاری دابقی داگیر کردبوو.









باسنيوز
Top