جارێكی تر كه‌شتییه‌كی جه‌نگی ئه‌مریكا له‌یه‌مه‌نه‌وه كرایه ئامانج
به‌رپرسێكی به‌رگریی ئه‌مریكا له‌و باره‌وه به ئاماژه‌دان به زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان رایگه‌یاندووه دوێنێ شه‌ممه چه‌ند موشه‌كێكی زه‌وی به زه‌وی له‌ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی حوسییه‌كانه‌وه له‌یه‌مه‌ن هه‌ڵدراوه بۆسه‌ر كه‌شتی چه‌نگی (ی‌و ئێس ئێس ماسۆن) كه له ئاوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی ده‌ریای سوردا گه‌شتی كردووه، به‌ڵام كه‌شتییه‌كه رێوشوێنی خۆپارێزی خۆی به‌كارهێناوه و موشه‌كه‌كانی به‌رنه‌كه‌وتووه.
ئه‌م هێرشه‌ی دوایی ڕه‌نگه ببێته‌هۆی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی زیاتری سوپای ئه‌مریكا، كه رۆژی پێنجشه‌ممه چه‌ند هێرشێكی موشه‌كی كرده‌سه‌ر سێ پێگه‌ی ڕاداری كه‌نارده‌ریایی له ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن ئه‌وه‌ش له تۆڵه‌ی هێرشه موشه‌كییه شكستخواردووه‌كان بۆسه‌ر كه‌شتی ماسۆن.
به‌رپرسێكی دیكه‌ی به‌رگریی ئه‌مریكی ڕایگه‌یاندووه "ئێمه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ڕه‌وشه‌كه ده‌كه‌ین و هه‌موو كه‌شتییه‌كان و تیمی ده‌ریاوانی كه‌شتییه‌كانمان سه‌لامه‌تن و زیانیان پێ نه‌گه‌یشتووه. "
دژه هێرشه‌كه‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی سوپای ئه‌مریكا، كه‌له‌لایه‌ن باراك ئۆباما، سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه مۆڵه‌تی پێدراوه، یه‌كه‌مین كرده‌وه‌ی سه‌ربازی ڕاسته‌وخۆی ئه‌مریكایه له‌دژی ئامانجه گومانلێكراوه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی حوسییه‌كان و ئه‌گه‌ری ئالۆزتربوونی ڕه‌وشی ئه‌و وڵاته زیاترده‌كات.
سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه بزوتنه‌وه‌ی حوسییه‌كان ڕه‌تیانكرده‌وه ئه‌وان هێرشه موشه‌كییه‌كه‌یان بۆسه‌ر كه‌شتی ماسۆن ئه‌نجامدابێت و هۆشداریاندا ئه‌وانیش به‌رگریی له خۆیان ده‌كه‌ن.
بزوتنه‌وه‌ی حوسییه‌كان بزوتنه‌وه‌یه‌كی چه‌كداریی شیعه مه‌زهه‌بن و ئێستا به‌شێكی زۆری خاكی یه‌مه‌نیان له‌ژێرده‌ستدایه.
خەندان